پێش 2 هەفتە 381 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید داوا لە ناوبژیوانەکان دەکات ئاستی خۆیان باشتر بکەن

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەبارەی مێرکاتۆی یانەکەی لەم هاوینەدا دەدوێت و داواش لە ناوبژیوانەکان دەکات ئاستی خۆیان باشتر بکەن.

 لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پیرێز سەرەتا هۆکاری شکستی گفتوگۆکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی و پۆگبا ئاشکرا کرد و وتی: چەند ساڵیک پێس ئێستا دەمانویست لیڤاندۆڤسکی بگوازینەوە یانەکەمان، بەڵام بایرن میونخ یاریزانەکەی نەدەفرۆشت و لە گرێبەستی نێوانیشیاندا نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکە بوونی نەبوو، لەم هاوینەشدا بۆ گواستنەوەی پۆگبا تووشی هەمان گرفت هاتین و ئەو یاریزانە فەرەنسییەش مەرجی هەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستەکەیدا بوونی نییە.

لە بەشی دووەمی دیدارەکەیدا سەرۆکەکەی یانەی شاهانە ئەوەی دووپاتکردەوە کە یانەکەیان ئارەزووی گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەکات، بەڵام پاریس سانجێرمان نایەوێت ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.

لە درێژەی قسەکانیدا پیرێز ئەوەی نەشاردەوە کە لەم هاوینەدا بە نزیکەیی بای 150 ملیۆن یۆرۆ یاریزانیان فرۆشتووە و هەوڵیشیانداوە لە ڕێگەی فرۆشتنی ڕۆدریگێز و بەیڵ و ماریانۆ دیازەوە پارەیەکی زیاتریان دەست بکەوێت.

لە کۆتایشدا پیرێز هوای خواست هاندەرانی سانتیاگۆ لە یاریگادا پاڵپشتی یاریزانەکان بە گشتی بکەن و دژیان هوتاف و فیکەی ناڕەزایی نەکێشن، پیرێز داوا لە ناوبژیوانەکانیش دەکات ئاستی خۆیان باشتر بکەن و پاڵپشتی خۆشی بۆ تەکنەلۆژیایی ڤاریش ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا