پێش 2 هەفتە 189 جار خوێنراوەتەوە

کۆنتی خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە کاڵچۆدا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان زۆرترین مووچەی ساڵانە لە نێو ڕاهێنەرانی خولی ئیتاڵیدا وەردەگرێت.

 ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ڕاپۆڕتێکی تایبەتی لە بارەی بەرزترین مووچەی ڕاهێنەرانی کاڵچۆوە ئامادەکردووە و ئاشکرای دەکات، ئانتۆنیۆ کۆنتی ساڵانە 11 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە لە یانەی ئینتەرمیلان وەردەگرێت و ڕیزبەندی بەرزترین مووچەی ڕاهێنەرانی خولەکەی گرتووە.

دوای ئەویش ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دێت و ئەو ڕاهێنەرە ساڵانە 5.5 ملیۆن یۆرۆ لە خانمەپیرەکەی ئیتاڵیا وەردەگرێت و لە پلەی دووەم دێت، لە پلەی سێیەمیش کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری ناپۆلی دێت و ساڵانە 5 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی.

جێی بیرهێنانەوەیە وەرزی ڕابردوو ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەک ڕاهێنەری یۆڤانتۆس 7.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی وەردەگرت، لوچیانۆ سپالێتیش 4.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتەرمیلان وەردەگرت.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە مووچەی کۆنتی لە ئێستادا زیاترە لەو مووچەیەیی جۆزێ مۆرینیۆ لە ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان وەریدەگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا