پێش 2 هەفتە 172 جار خوێنراوەتەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بەتوندی ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلیان كرد

په‌یام

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بەتوندی ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل_ یان كرد كە رایگەیاندووە، سەروەریی قەوارەی جولەكە بەسەر ژمارەیەك ناوچەی كەناری رۆژئاوا و دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوو دەسەپێنێت.


دوای كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی كە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێك بڵاوكرایەوە.


لە راگەیەندراوێكدا هاتووە ئەو لێدوانەی بێنیامین ناتانیاهو، پێشهاتێكی مەترسیدارە، دەستدرێژییەكی نوێی ئیسرائیلە و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیارەكانی نێودەوڵەتییە.


هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی ئەو جۆرە لێدوانانە، بنەما و بەرەوپێشچونەكان لە پرۆسەی ئاشتییدا لەناو دەبات.


لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە حكوومەتی ئیسرائیل بەرپرسە لە ئەنجام و لێكەوتەكانی ئەو لێدوانە مەترسیدارە نایاساییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌زارو 326 ئاواره‌ی دیكه‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم پێكهێنا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆحانی: بوونی هێزی بیانی لە کەنداو هەڕەشەو مەترسییە بۆ ناوچەکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌راوردی نێوان هیز و بودجه‌ی سوپای ئێران و سعوودیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا راگه‌یه‌ندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. پێشبینی ده‌كرێت بنیامین ناته‌نیاهۆ به‌ چه‌ندین تۆمه‌ت دادگایی بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توێژینه‌وه‌ك: هێشتا كاریگه‌ری چه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆرپه‌كانی عێراق ماوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسر.. خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو داوای ڕۆشتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كرا

سەرەتا