پێش 2 هەفتە 115 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیایه‌ك سێ ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبیلی لە بازارەكاندا دەكشێنێتەوە

په‌یام

كۆمپانیای زەبەلاحی بواری ئۆتۆمبیل جەنەراڵ مۆتۆرز، بەهۆی كێشە لە سستمی برێكدا، سێ ملیۆن و 400 هەزار بارهەڵگری بچووك و ئۆتۆمبیلی لە بازارەكاندا دەكشێنێتەوە.


لە راگەیەنراوێكدا كە لە ‌لایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە بە ‌هۆی ئەو كێشەیەی كە لە سیستمی وەستان (برێك)ی ئۆتۆمبێلەكانیان بە مەبەستی كۆكردنەوەیان داواكراونەتەوە.


لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە كۆی گشتیی سێ ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبیل بە ‌مەبەستی كۆكردنەوەیان داواكراونەتەوە.


كاربەدەستانی كۆمپانیاكە باس لەوە دەكەن، كێشەی برێكی ئۆتۆمبیلەكان، بە‌هۆی بەرهەمهێنانی كەمی هێزی فشار لە ئەنجامی كۆنبوونی پەمپی برێكی كارەبایی سەرچاوەی گرتووە و ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی دوای برێك گرتن لە لایەن شۆفێرانەوە، ئۆتۆمبیلەكە لە دوورییەكی زیاتر لەوەی بۆی دیارییكراوە بوەستێت و مەترسی كەوتنەوەی رووداوی هاتوچۆی درووستكردووە.


جەخت لەوەشكراوەتەوە كە ئەو ئۆتۆمبیلانەی كۆدەكرێنەوە، بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك سیستمی برێكی ئەلیكترۆنییان سەرلەنوێ بۆ چاك دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. داواده‌كرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ دژی ڕژێم ساز بكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. دانیشتنه‌كانی دادگایی عومه‌ر به‌شیر بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا.. ئێله‌گ زه‌رده‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ باكووری پاكستان، 26 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جه‌زائیر.. له‌ ژماره‌یه‌ك شار خۆپیشاندان دژی داروده‌سته‌ی ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامدران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

سەرەتا