پێش 2 هەفتە 203 جار خوێنراوەتەوە

یانەیەکی ئەوروپی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دیخیا ڕێگرە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

نوێکردنەوەی گرێبەستی داڤید دیخیای ئیسپانی لە لایەن یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە هەنگاوی زۆڕی بڕیوە، بەڵام سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات یانەیەکی ئەوروپی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە و تێپەڕاندنی هەنگاوی کۆتایی ڕێگرە.

 
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە هەفتانەی 290 هەزار پاوەند یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ بریکارەکەی دیخیا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نیوانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمەش لە کاتێکدا بۆندەکەی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە هاوینی داهاتوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کۆتایی دێت.

بەڵام تا ئێستا یانەی مانچستەر یونایتد قۆناغی کۆتایی ڕێکارە یاساییەکانی تێنەپەڕاندووە و واژۆکردنی کرداری گرێبەستەکە ماوە، لەبەرئەوەشە شەیتانە سوورەکان بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی زەسەن هۆکار تەواونەبوونی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دیخیای گۆڵپارێز بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە دەبەستێتەوە ، سەرچاوەکە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە دیخیا بیر لە گرێبەستی خانمەپیرەکەی ئیتاڵیا دەکاتەوە و ئەمەش وایلێکردووە کە واژۆ لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان. یونایتد نەکات و هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا