پێش 2 هەفتە 55 جار خوێنراوەتەوە

عه‌بدولمه‌هدی: ئەگەر پلانی فریاكەوتن جێبەجێ نەكرایە لە كەربەلا، كارەساتی گەورەتر روویدەدا

په‌یام

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەگەر پلانی فریاكەوتن جێبەجێ نەكرایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەرەباڵغییەی كە لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە كەربەلا روویدا، ئەوا كارەساتێكی گەورەتر روویدەدا.


دوێنێ‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە شاری كەربەلا، قەرەباڵغی دروستبوو و بەهۆیەوە 31 كەس گیانیان لەدەستداوە و 102ی دیكەش برینداربوون.


عادل عەبدولمەهدی لەوبارەوە ووتی ڕێوشوێنەكان بەپەلە و بەباشی گیرانەبەر لە رووداوی قەرەباڵغییەكەی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورا لە شاری كەربەلا.


سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنە پزیشكییەكان بۆ چارەسەركردنی بریندارانی رووداوی قەرەباڵغییەكە زۆر بەباشی گیرانبەر و ژمارەیەكی زۆر بریندار رزگاركراون.


هەر لەوبارەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا سێ‌ رۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی رووداوی قەرەباڵغییەكە راگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌زارو 326 ئاواره‌ی دیكه‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم پێكهێنا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆحانی: بوونی هێزی بیانی لە کەنداو هەڕەشەو مەترسییە بۆ ناوچەکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌راوردی نێوان هیز و بودجه‌ی سوپای ئێران و سعوودیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا راگه‌یه‌ندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. پێشبینی ده‌كرێت بنیامین ناته‌نیاهۆ به‌ چه‌ندین تۆمه‌ت دادگایی بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توێژینه‌وه‌ك: هێشتا كاریگه‌ری چه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆرپه‌كانی عێراق ماوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسر.. خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو داوای ڕۆشتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كرا

سەرەتا