پێش 2 هەفتە 168 جار خوێنراوەتەوە

سوارێز گەڕایەوە و چارەنووسی مێسی نادیارە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی بەرشەلۆنە وەک هەمیشە هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ئەو یانەیە پێبوو، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەکە بەشداری نەکردووە، بەڵام سوارێز بەدی کراوە.

 ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئەوەی ئاشکرا کردووە مێسی بەشداری مە‌شقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە، ئەمەش ترس و دووڵی لای هاندەرانی ئەو یانەیە دروستکردووە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە هۆکاری نەگەڕانەوەی مێسی تەنیا پێکان نییە و باس لەوە دەکرێت یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بایکۆتی چالاکییەکانی یانەکەی کردبێت.

بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەشداری بەشێکی مەشقەکانی کردووە و دواتر پشووی وەرگرتووە و تا کۆتایی ڕاهێنانەکان بەردەوام نەبووە، جگە لەوەیش هەریەکە لە بۆسکێتس و ئەلبا و تێرشتیگن و دی یۆنگ لە مەشقەکاندا بە باشی بینراون.

لە سەرەتایی ئەم وەرزەوە بەبیانوی پێکان تا ئێستا مێسی بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی لە خولی ئیسپانیدا نەکردووە و لە رۆژی شەممەش لە میانی هەفتەی چوارەمی خولەک لەسەر یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڤالێنسیا دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا