پێش 2 هەفتە 480 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەرێکی خولی ئیسپانی دوورخرایەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دوورخستنەوەی مارسیلینۆ گارسیایی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند.

 لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا و لە ماڵپەری بەخۆی یانەی ڤالێنسیا ئاشکرا کرد، گرێبەستی گارسیایی ڕاهێنەری یانەکەیان کۆتایی پێهێناوە و ڕاهێنەری ناوبراو یانەکەیان جێدە‌هڵێت و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

گارسیا لەم وەرزەی خولی ئیسپانی سێ یاری ڕاهێنەرایەتی یانەکەی کردبوو، یەک شکست و یەکسانییەک و بردنەوەیەکی بۆ بەدەستهێنابوون،  رۆژی شەممەش ڤالێنسیا لەسەر یاریگای کامپ نۆ دەبێتە میوانی یانەی بەرشەلۆنە.

لەرزی ڕابردوو گارسیا توانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا لەسەر حسابی یانەی بەرشلۆنە بۆ شەمشەمەکوێرەکان بباتەوە، بەڵام سەرەتایی ئەم هاوینە دۆخی کارگێڕی یانەکە تەواو تێكچوو سەرەتا بە ماڵئاوایی کردنی بەڕێوبەری وەرزشی دەستی پێکرد و دواجار مارسیلینۆش دوورخرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا