پێش 2 هەفتە 344 جار خوێنراوەتەوە

ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

په‌یام

دكتۆرێكی ده‌روونی، باس له‌وه‌ ده‌كات دایكێك به‌هۆی ته‌نها یه‌ك ووته‌ی نه‌شیاوی كچه‌كه‌یه‌وه‌ توشی بارودۆخۆێكی ده‌رونی سه‌خت بووه‌ته‌وه‌، دایكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی وتووه‌ كه‌ چیتر نایه‌وێت بژی.

دكتۆر نه‌سره‌وت چیرۆكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌:
لەسەر کورسیی عارەبانە هێنایانە ژوورەوە، هوڕ هوڕ دەگریا. ئافرەتێکی تەمەن نزیکەی (٥٠) ساڵی بوو، کە دواندم و لە حاڵەتی و هۆی گریانیم پرسی: گوتی "دکتۆر، من کەسێکی فەرمانبەری چالاکم، وە لە ژیانمدا هیچ نەخۆشیەکم نەبووە، پێگەیەکی باشم هەیە هەم لە کار، هەم لە ژیانی کۆمەڵایەتیم. منداڵەکانم بە جوانی گەورە کردووە و هەندێکیان دەرچووی کۆلێژن. یەکەمین جارە لە ژیانمدا خۆم بەو لاوازییە ببینم، ئاخر کچە گەورەکەم، دوای ئەوەی لەسەر بابەتێکی دیاریکراو هاوڕا نەبوو لەگەڵم، قسەیەکی زۆر نەشیاوو ڕەقی پێ وتم. قسەکە زۆر گران بوو لە سەر دڵ و دەروونم. ئێستاش لە گوێمدا دەزرینگێتەوەو ناتوانم لەبیری بکەم"

ئەو قسانەی دەوت و بەین بەین دەیدایەوە قوڵپی گریان.

قسەکانی درێژە پێدا:"من ئێستا چۆن بچمەوە سەر کار؟ من خۆم خۆش ناوێت ئیتر.. دایکایەتی ئاوا نیە.. هەرگیز نابێ ئاکامەکەی ئەوە بێ.. ئەو چۆن توانی ئاوا بێڕێز بێ لەگەڵم؟ دکتۆر گیان ئێستا حەز ناکەم چیتر بژیم".

لە پرسیارو وەڵامی تر دا بۆم دەرکەوت کە پێشتر هیچ گرفتێکی دەروونیی ئەوتۆی نەبووە.

من بە ڕۆڵی خۆم هەڵسام وەکو پزیشکی دەروونی، لە دڵنەوایی کردنەوەی و بینینی کچەکەی و ئاراستەکردنی ڕێنمایی پێویست بۆی. بەڵام ئەوەی مەبەستمە لێرە ئەوەیە کە دیقەت بدەن چۆن 'یەک' وشەی نەشیاو دەتوانێ دڵێک بشکێنێ و باری دەروونی کەسێک هەرەس پێ بێنێ، نەخاسمە ئەگەر ئەو کەسە دایک بێ، کە دونیایەک جوانی و گەورەیی و فیداکاریی پێشکەش کردووە تا منداڵەکانی گەورە بوون.

تێبینی: ئەوە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە بوو کە لەو ڕۆژانە روویدا لە نۆڕینگەکەمدا.

دكتۆر نەسرەو مستەفا مەحموود - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیی دەروونی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

  • پێش 2 هەفتە

    ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی

  • پێش 2 هەفتە

    ھەرزەکاری و گرفتی خۆشەویستی

  • پێش 2 هەفتە

    منداڵی جوڵە زۆر

  • پێش 3 هەفتە

    تائێستا ئه‌م كاره‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت كردووه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری

سەرەتا