پێش 2 هەفتە 699 جار خوێنراوەتەوە

ھۆکاری تەقەتەقی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە بەیانیاندا چییە؟

په‌یام

ھەندێک لەشۆفێران گرفتێکی باویان ھەیە کە توشی زۆربەی کەس بووە و جێی سەرسوڕمان نییە، ئەم گرفتەش ئەوەیە کاتێک لە بەیانیاندا ئۆتۆمبیلەکانیان دەخەنە کار و بزوێنەرەکە ساردە، دەنگی تەقەتەقێکی لێ دەبیسترێت و دەنگەکەش ماوەی 2 تا5 خولەک دەخایەنێت و نامێنێت.

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل و چاکسازیی کردنی، ھۆکاری ئەو دەنگەیان گێڕاوەتەوە بۆ چەند خاڵێک:
1- دەبێت پشکنینی ئاستی ڕۆن و جۆرەکەی بکرێت لە بزوێنەرەکەدا، چونکە رەنگە جۆرەکەی گونجاو نەبێت بۆ مەکینەکە، یان لەکاتی کەم بوونیدا ئەم گرفتە دەردەکەوێت.
2- دەبێت پشکنینی ئۆیڵ پەمپ بکرێت، چونکە لەکاتی بوونی گرفتدا رۆنەکە بە زوویی ناگاتە نێو پارچەکانی مەکینەکە و چەوری ناکات، تا ناوەوەی مەکینەکە بە تەواوەتی چەور نەبێت، دەنگەکە دەمێنێت.
 3- کاتێک بە شێوەیەکی باش پابەندی کاتەکانی گۆڕینی فلتەر و رۆن نەبیت، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی پیسی و تەپوتۆز و دەرەنجامەکانی سوتان و داخستنی کەناڵ و کونیلەکانی زەیت و ئەمەش رێگری دەکات لەتێپەربوونی رۆن بەشێوەیەکی خێرا و تەواو بۆ نێو مەکینەکە، ئەمەش وادەکات دەنگی تەقە تەق دروست بکات لەگەڵ کارپێکردنیدا.
 4- لە کۆتاییدا ھەندێ لەم حاڵەتانە بەھۆی گرفتی سیستمی چەورکردنەوەیە کەھەندێ جار کار ناکات و دەبێتە ھۆی ئەو گرفتە، بۆیە رێنمایی دەکرێت بەشێوەیەکەی رێکوپێک ھەوڵ بدرێت پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل بکرێت و گرنگی زیاتر بدرێت بە رۆن و فلتەر وگۆڕینی بە پێی پێویستی جۆر و کاتی دیاریکراو.

له‌ زانیاری ئۆتۆمبێل وه‌رگیراوه‌...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری ئارده‌خان باری

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێڵگه‌كانی دیاله‌ زۆرترین به‌رهه‌می مزره‌مه‌نییان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترێك چوارگۆشه‌دا 1 تا 5 ماری تێدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر چاودا دێت لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كلسی سه‌ر ددانه‌كان لوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌م سودانه‌ی گوێز بزانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕی ڕه‌ش چییه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌وانه‌ی جیهانیان گۆڕی كێ بوون؟

سەرەتا