پێش 1 هەفتە 463 جار خوێنراوەتەوە

بواتینگ لە ئەگەری بردنەوەیان لە یۆڤانتۆس بەڵێنێکی سەیر دەدات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

کیڤن پرینس بواتینگی غانی و یاریزانی نوێی یانەی فۆرنتینای ئیتاڵی لە ئەگەری بردنەوەیان لە ڕۆژی شەممە لە یانەی یۆڤانتۆس بەڵێنێکی سەیر دەدات.

 لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پێگەی گۆڵی ئیتاڵی بواتینگ وتی: 90 خولەک ڕووبەرووی یۆڤانتۆس دەبینەوە و هەموو شتێک بۆ بردنەوە دەکەین، پێشتر یاریم بۆ فرانکفۆرت کردووە و لە دوو یاریدا لە خولی ئەڵمانی لە بایرن میونخی پاڵەوانمان بردۆتەوە، ئێستاش پێویستمان بەوەیە وەک ڤیۆلا بردنەوە بەسەر یۆڤانتۆسدا تۆمار بکەین.

لە بەشی دووەمی گفتوگۆکەیدا بواتینگ وتی: دەزانم یارییەکەمان چەندێک قورس و گرنگە، بەرانبەر پاڵەوانی خولەکە یاری دەکەین، بەڵام ئەگەر توانیمان یارییەکە ببەینەوە ئەوا لە یەکێک لە چێشتخانەکاندا بۆ ماوەیەک یەک هەفتە تەواوی خواردنی هاوڵاتیان لەسەر گیرفانی من دەبێت و خۆم پارەکەی دەدەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

سەرەتا