پێش 2 هەفتە 180 جار خوێنراوەتەوە

پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

په‌یام

وەك دەزانین كە ئەمڕۆ ١٠ــی September  كاتژمێر ٨ ئەپڵ كۆنفرانسی خۆی گرێدا. تیم كووك ھاتە سەر ستەیج بۆ بەخێرھاتنی بەژداربووانی كۆنگرەكە، باسی لە ٣ شتی گرنگی كۆمپانیەكە كرد ئەویش نەرمە كالاو رەقە كاڵاو و خزتمەگوزاریەكانی ئەپڵە.

وە باس لە Apple Acrade كرا كە خزتمەگوزاریەكی یاری كردنە لەگەڵ نمایشكردنی چەن یاریەك، وە لە ١٩ ئەم مانگە بەردەست ئەبێ تەنیا بە ٤.٩٩ دۆلارە بۆ ھەر مانگێك، مانگی یەكەمیش خۆڕایی ئەبێ.

دواتر باس لە Apple Tv+ كرا بە نیشاندانی كورتەیەك لە چەن فیلمێك. ئەم خزمەتگوزارییە لە ١ـی مانگی ١٠ بەردەست ئەبێ تەنیا بە ٤.٩٩ دۆلار بۆ ھەر مانگێك لە ئایفۆنەكەت یان ئایپادەكەت یان ماكەكەت. لەگەڵ كڕینی ھەر بەرھەمێكی ئەپڵ ئەوا appleTV+ یەك ساڵ خۆڕایی ئەبێت بۆی.

دواتر باس لە ئایپاد كرا و حەوتەمین نەوەی ئایپاد ناسێنرا بە قەبارەی 10.2 ئینج بە پڕۆسێسەری A10 كار ئەكات و دوو جار خێراترە لە لاپتۆپەكانی ویندۆوس وە پشتگیری وەشانی نوێی iPadOS ئەكات، وە ٪‏١٠٠ لە ئەلەمنیۆمی بەكارھاتوەوە دروست كراوە وە لە ٣٠ــی ئەم مانگە بەردەست ئەبێ، نرخەكەی لە ٣٢٩ دۆلار دەست پێدەكات و دەتوانی ھەر ئەمڕۆ داواكاری پێشوەختەی بۆ بكەیت.

دواتر باس لە بەرھەمێكی تری گرنگی كۆمپانیەكە كرا ئەویش Apple Watchــە. سەرەتا بە ڤیدیۆیەك دەستی پێلرد لەسەر ئەو كەسانەی كە ئەپڵ واتچ یارمەتی دەریان بووەو بووەتە ھۆی ڕزگاركردنی ژیانیان. دواتر باس لە خزمەتگوزاریەكانی ئەپڵ واتچ كرا بە تایبەت لە بواری تەندروستیەوە.

دواتر نەوەی نوێی Apple Watch ڕاگەیاندرا، بە ناوی Apple Watch Series 5 كە شاشەكەی ھەمیشە لە كاردایە، وە ھێزی پاتریەكەی ڕۆژێكی تەواو كار ئەكات وە قیبلەنەما زیاد كراوە بۆی بە چوار مۆدێلی جیاوازەوە(Alumlinum - stainless - titanium - ceramic ) وە مۆدێلێكیان ٪‏١٠٠ لە ئەلەمنیۆمی بەكارھاتوەوە دروست كراوە و نرخەكەی تەنیا ٣٩٩$ ـە و لە ٢٠ــی ئەم مانگە بەردەست ئەبێت وە دەتوانی دوای ئیڤێنتەكە داواكاری پێشوەختەی بۆ بكەیت.

دواتر باس لە iPhone كرا، وە ئایفۆن Xr باسی لێوە كرا و بە باناوبانگرترین وەسف كرا، دواتر نەوەی نوێی ئایفۆن ڕاگەیاندرا بە ناوی iPhone 11 بە شەش ڕەنگی جیاوازەوە (پەمەیی - سوور - ڕەش - سپی - زەرد - سەوز) قەبارەی شاشەكەی ٦.١ ئینجە و شاشەكەی Liquid retina Displayــیە. ئایفۆنەكە بە پڕۆسێسۆری A13Bionic كار ئەكات وە بە خێراترین ناوی برد، لەگەڵ گرافیكێكی یەكجار بەھێز... كامێڕاكەی بە تەواوی پێشخراوە بە Ultra - wide، وە مۆدی شەو بە تەواوی جوانتر كراوە و ڕوونتر دیار ئەبێت بۆت. وە لە مۆدی وێنە گرتندا كاتێ دەست ڕادەگریت لەسەر وێنەگرتن دەبێتە ڤیدیۆ بۆت، وە Slo-mo بۆ كامێرای پێشەوەی(سێڵفی) زیاد كراوە.وە ھێزی پاتریەكەی پێشخراوە وە كاتژمێرێك زیاتر بەرگە ئەگرێت لە ئایفۆنی Xr. نرخەكەی تەنیا لە ٦٩٩$ــەوە دەست پێدەكات.

دواتر iPhone 11 Pro و Pro Max ناسێنرا ... بە قەبارەی شاشەی 5.8 ئینج و 6.5 ئینج...كە بەھێزترین ئایفۆنە تا ئێستا ئەپڵ دروستیكردبێت.. ئایفۆنێكی تەواو جیاواز و جوان بە ٤ ڕەنگی جیاوازەوە(Gold - silver - grey - midnight green) بە شاشەی Super Retina XDR ، وە بە پڕۆسێسۆری A13Bionic كار ئەكات كە ١ تریلیۆن كردار ئەنجام ئەدات لە چركەیەكدا، وە پڕۆسێسۆرەكە بە تەواوی ھاوكاری پاتری ئەبێت بۆ زیاتر بەرگە گرتن بەھۆی ٤ ناوكی ناو پڕۆسێسۆرەكە.. ھێزی پاتری ئایفۆن 11 Pro چوار كاتژمێر زیاتر بەرگە ئەگرێت لە ئایفۆنی Xs. وە ئایفۆنی 11 Pro Max ٥ كاتژمێر زیاتر بەرگە ئەگرێت لە ئایفۆنی Xs Max . ئایفۆنی نوێ پێكھاتووە لە ٣ كامێڕا (wide camera - Ultra wide camera - telephoto Camera ئەتوانیت ھەر سێ كامێرا بەكاربێنی لە وێنەیەكدا وێنەیەكی تەواو سروشتی و جیاواز واتە چاوەكانت چ ڕەنگێ ئەبینێ ھەمان ڕەنگ ئەگوازێتەوە بۆت بەبێ زیاد و كەم.

نرخی iPhone 11 pro لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەكات وە نرخی iPhone 11 pro max لە 1099 دۆلارەوە دەست پێدەكات. وە ئەم ھەینیە ئەتوانن داواكاری پێشوەختەی بۆ ئەنجام بدەن. وە ٢٠ــی ئەم مانگە بە تەواوی بەردەست ئەبێت بۆ گەیاندن.
نرخی ئایفۆن ٨ لە ٤٤٩ دۆلارەوە دەست پێدەكات
نرخی ئایفۆن Xr لە ٥٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەكات

ئاماده‌كردنی ستافی ئایفۆن بۆ كورد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

سەرەتا