11/09/2019
405 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: له دوای بۆڵتن په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باشنابێت
په‌یام
میدیاكانی
ڕووسیا له‌زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، مۆسکۆ پێشبینی
ئەوە ناکات لەناکاو دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی
لەگەڵ واشنتن‌دا باش ببێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی
ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، لە ڕابردوودا لەم جۆرە گۆڕانکارییانە
نەبوونەتە هۆی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا.
دۆناڵد تره‌م سەرۆکی
ئەمەریکا، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ جۆن بۆڵتنی لەکارەکەی دوورخستەوە کە یەکێک بوو لە بەرپرسە
باڵاکانی.
هۆكاری دوورخسته‌وه‌ی
ئڕاوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناکۆکییەکانیانەوە
سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر هه‌ریه‌كه له وڵاتانی کۆریای باکوور و ئێران و ئەفغانستان و ڕوسیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە