پێش 2 هەفتە 107 جار خوێنراوەتەوە

ئوردن: لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو مەترسییە بۆسەر پڕۆسەی ئاشتی

په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی: "لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو، مەترسیین بۆسەر بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەگەری هەیە توندوتیژی و پێكدادانی لە ناوچەكەدا، لێبكەوێتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوی ئیدانە كرد كە رایگەیاندووە، سەروەریی ئیسرائیل بەسەر ژمارەیەك ناوچەی كەناری رۆژئاوا، هەروەها بەسەر ناوچەكانی دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوو دەسەپێنێت.

ئەیمەن سەفەدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا هاتووە "لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو، مەترسیین بۆسەر بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەگەری هەیە توندوتیژی و پێكدادانی لە ناوچەكەدا، لێبكەوێتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئوردن جەختیكردەوە كە لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو رەتدەكاتەوە و گوتی:"ئەو جۆرە لێدوانانە، پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییە، هەروەها پرۆسەی ئاشتی لەناودەبات، جگە لەوەش گەلانی ناوچەکە بێ‌ بەش دەكات لە بەدیهێنانی ئاشتی".

ئەیمەن سەفەدی داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە كە بێ‌ دەنگ نەبێت بەرامبەر بە لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو و ئیدانەی بكات، هەروەها بە جددی كار بكات بۆ چارەسەركردنی ململانێیەكان لەسەر بنەمای چارەسەریی دوو دەوڵەتی كە تیایدا دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی دەستەبەركردووە كە پایتەختەكەی قودسی داگیركراوە لەسەر هێڵەكانی چواری حوزەیرانی ١٩٦٧، چونكە ئەو تاكە رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی گوتیشی:"ئەو لێدوانانەی ئیسرائیل لەگەڵ هەنگاوە تاك لایەنەكانی دیكەی كە فراوانكردنی یەكەكانی جوولەكەنشین و پێشێلكردنی پیرۆزییەكان لە قودس دەگرێتەوە، مەترسیین بۆسەر ئاسایش و ئاستی لە ناوچەكە و جیهان و  رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامی دەدات، پێویستی بە یەك هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە".

دوێنێ‌ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاندبوو كە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا كە بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا سەروەریی ئیسرائیل بەسەر ژمارەیەك ناوچەی كەناری رۆژئاوا، هەروەها بەسەر ناوچەكانی دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوودا دەسەپێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. داواده‌كرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ دژی ڕژێم ساز بكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. دانیشتنه‌كانی دادگایی عومه‌ر به‌شیر بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا.. ئێله‌گ زه‌رده‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ باكووری پاكستان، 26 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جه‌زائیر.. له‌ ژماره‌یه‌ك شار خۆپیشاندان دژی داروده‌سته‌ی ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامدران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

سەرەتا