پێش 2 هەفتە 437 جار خوێنراوەتەوە

باوکی نێمار نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

باوکی نێمار داسێلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان چەند نهێنییەک لە بارەی گفتوگۆکانی کوڕەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.

 لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە باوکی نێمار دەڵێت: لە گرێبەستی نێوان نێمار و پاریس سانجێرماندا خاڵێک بە ناوی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بوونی نییە و ئەمەش گەڕانەوەی نێماری بۆ بەرشەلۆنە قورسترکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا باوکی نێمار ئەوەی خسۆتەروو ئەوان تەنیا دڵخۆشی کوڕەکەیان دەوێت و یاریزانەکەش بە دڵنیاییەوە لە بەرشەلۆنە هەست بە دڵخۆشی دەکات.

لە کۆتایشدا باوکی نێمار ئەوەی ڕاگەیاند کە لە کۆتا ڕۆژەکانی مێرکاتۆدا هەموو هەوڵێکیان داوە هەموو لایەک ڕازی بکەن و ئینجا نێمار بۆ کامپ نۆ بگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوکاکۆ توانج لە سۆڵشایەر دەدات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی هالاندی لاو دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی تووڕەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەرناتە پێشەنگی خولی ئیسپانی گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باوکی فاتی دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یاری بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا شوێنگرەوەی خۆی لە مانچستەر سیتی دەستنیشان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

سەرەتا