10/09/2019
388 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاس و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و، هیوای خواست هه‌میشه مینبه‌ری خزمه‌ت‌و دڵسۆزی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر بن.
مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته سه‌ر دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
هه‌ر له‌و میانه‌شدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كرد، وه‌ك بنه‌مای كاركردن‌و هه‌نگاونان‌و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه، تا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌و ڕۆڵی زیاتر ببینن له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی هاوڵاتییان له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ڕۆڵبینینی زیاتر‌و چاودێریكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه بۆ داخوازی‌و مافه ڕه‌واكانیان.
لایخۆشییانه‌وه فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دووپاتیان كرده‌وه كه پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن كه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رییان داوه‌و، كارنامه‌ی لیسته‌كه‌یان جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە