پێش 2 هەفتە 72 جار خوێنراوەتەوە

ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌


وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ و تائێستاش نیوه‌ی به‌رهه‌می غاز به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ چوار ملیۆن و (600) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌گاته‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل.
سامر غه‌زیان وتیشی نیوه‌ زیاتر به‌رهه‌می غازی كێڵگه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و ده‌سوتێت، بۆ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی ئه‌و غازه‌ و سود لێوه‌رگرتنی.
سامر غه‌زبان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد عێراق پابه‌نده‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی ئۆپیك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌و دوو شه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە سعودیە داوای پێدانی نەوتی خاوی لێ كردبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین لە هەوڵدایە نەوت لە عێراقەوە هاوردە بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌كان؛ تمه‌ن دابه‌زی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستاندا

سەرەتا