پێش 1 هەفتە 99 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داواده‌كات گرێبه‌ستی‌ گرانكردنی‌ نرخی‌ عه‌ریزه‌نووسین هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌


په‌یام

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرانكردنی نرخی عه‌ریزه‌ نووسین كۆبوه‌وه‌و له‌ كۆتاییدا پێشنیاری‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌ گرێبەستی وەزارەتی داد و کۆمپانیای INFORR تایبەت بەلیکترۆنی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەفەرمانگەکانی دادنوسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

ره‌مه‌زان نامیق ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌و پاش تاوتوێكردنی‌ پرسی‌ گرانكردنی‌ نرخی‌ عه‌ریزه‌نوسین بەکۆی دەنگ پێشنیار کرابە ڕەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وەزارەتی داد و کۆمپانیای INFORR تایبەت بەلیکترۆنی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەفەرمانگەکانی دادنوسی و سەرلەنوێ جارێکی تر ئەم پڕۆسەیە بەشێوەی عەلەنی بانگەوازی بۆبکرێت و بەشێوەی کێبرکێ بدرێتە کۆمپانیاکان ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی نرخ و بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان..

راشیگه‌یاند، هەروەها بەپێی یاسای عێراقی ساڵی ( ۲۰۰٥ ) لەمادەی ۳ و ٤ پێدانی مۆڵەتی عەریزە نوسین لەدەسەڵاتی دادگاکانە و پێویستە ئەومافەیان پارێزراوبێت...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئیدارەی ڕاپەڕین هێڵەكانی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی بەرچاو خاون و كوالێتیان دابەزیوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەزای ئاكرێ.. ساڵانە نزیكەی سێ هەزار تەن هەنجیر بەرهەم دەهێنرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. ساڵانە زیاتر لە بیست هەزار تەن ترێ بەرهەم دەهێنرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناحیه‌ی وارماوا.. تا ئێستا شوێنێكی گونجاو نیه‌ بۆ كاسبكارانی ناحیەكە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ لەشاری سلێمانی وۆرك شۆپێكی سازكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەممەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكان بە ڕووی قوتابیان‌و مامۆستایاندا دەكرێنەوە‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرگریی شارستانیی دهۆك: ئەمساڵ 13 هاووڵاتی بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەیمانگای تەكنیكی پێنجوێن كرایه‌وه‌

سەرەتا