پێش 1 هەفتە 114 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. یادکردنەوەی عاشورا به‌ڕێوه‌چوو

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەربەلا و بەشێک لە وڵاتانی جیھان، بەبۆنەی یادی شەھیدانی کەربەلا و شەھیدکردنی حەزرەتی حوسەین کوڕی حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب، رێوڕەسمی ئەو یادە بەڕێوەدەچێت.

بەو بۆنەیەوە ژمارەیەک لەو خێزانە شیعە مەزھەبانەی کە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن لە بەردەم مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە گردبوونەوە و بەڕێپێوان و شین و لەخۆدان بەرەو حوسەینییەی سلێمانی بەڕێکەوتن.

بەشداربووانی رێپێوانەکە بە سروودی تایبەت بە خۆیان رێپێوانیان کرد و بەدرێژایی رێپێوانەکە لە سنگی خۆیان دا، دواتر لەنێو حوسەینییەکەش درێژەیان بە بەرنامەی یادەکە دا.

لە گردبوونەوەکەدا بەشداربووان دروشمی ئەوەیان بەرزکردبوویەوە کە ئیمام حوسەین لە رۆژی عاشورادا پەیامی ژیان و نەیارەکانیشی پەیامی مردنیان بەرز کردبوویەوە، بۆیە پێویستە ھەموومان دژی مەرگ بووەستینەوە و پەیامی ئاشتی و ژیان بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بەرزبکەینەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌نگی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان لێدرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشمەرگەیەكی دێرینی كۆمەڵی ئیسلامی گیانی لەدەستدا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی یەكێتی لەهەولێر: پاراستنی باره‌گاكانمان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    واده‌ی پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان درێژناكرێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمشەو تەقە لەبارەگای لقی ٤ی پارتی کرا لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

سەرەتا