پێش 1 هەفتە 313 جار خوێنراوەتەوە

نەبیل فەقیر: لیڤەرپووڵ ڕاستگۆ نەبوو

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

نەبیک فەقیری فەرەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە یانەی لیڤەرپووڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ نەکردبێت.

 هاوینی 2018 کاتێک نەبیل فەقیر لە ڕیزەکانی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکرد بە تەواوەتی نزیکبوو لەوەی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزییەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا یانە ئینگلیزییەکە ڕایگەیاند بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینە پزیشکییەکان نەبیل فەقیر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە ناکات.

سەبارەت بەو ڕووداوانەی ئەو کاتە فەقیر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت: لەو ماوەیەدا درۆ زۆر لەبارەی منەوە بڵاودەکرایەوە و کاریگەری زۆریان لەسەرم هەبوو، بەتایبەت قسە لەسەر خانەوادەکەم دەکرا بەو جۆرەش هەموومان بێزار ببووین.

لە درێژەی قسەکانیدا نەبیک فەقیر ئەوە ئاشکرا دەکات، کە لە ناوچەی کلێرفۆنتینی نزیک لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا پشکنینیە پزیشکییەکانی ئەنجام داوە و هەستی بەوە نەکردووە لە ئەژنۆیدا هیچ گرفتێک هەبێت و بەڵکو بە پێچەوانەوە تەندروستی زۆر باشبووە، بەڵام دواتر لیڤەرپووڵ ڕەتیکردۆتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ واژۆ بکەن و لە خستنە ڕووی هۆکارەکەشیدا ڕاستگۆ نەبوون.

لە کۆتایدا یاریزانە فەرنسییەکە ئەوەی دەڵێت: ئەوەی زۆر ئازاری دەدەم ئەوە بوو هۆکاری پەیوەندی نەکردم بە لیڤەرپووڵەوە دەبەسترایەوە بە کێشەی خێزانییەوە و ئەمەش هیچ بنەمایەکی نەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

سەرەتا