پێش 2 هەفتە 989 جار خوێنراوەتەوە

گۆشتی زیاده‌ی ناو چاو چییه‌؟

په‌یام

گۆشتی زیادەی ناوچاو چییە،نیشانەکانی،هۆکارەکەی وچارەسەرەکەی چییەو، وە چی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە دروست بونی؟

گۆشتی زیادەی چاو بریتیە لە گەشەیەکی زیادەی ئەو لینجە پەردەی سپێنەی چاوی داپۆشیوە،وە لەگەڵ کاتدا بەرەو گلێنە گەشە دەکات و بەشێکی دادەپۆشێت.
نیشانەکانی :
٭سوربونەوە
٭کزانەوە
٭خوراندن
٭هەست کردن بە بونی تەنی نامۆ لە ناو چاوەکەدا
٭لێڵی و کەم بونەوەی ئاستی بینین ئەگەر بەشێکی زۆری گلێنەی داپۆشی

هۆکارەکەی:
بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەرو وەنەوشەییە کە لە تیشکی هەتاودا هەییە،هەروەها وشکی چاو و بەرکەوتنی زۆری تەپ و تۆز بۆ ناو چاو.

چارەسەرەکەی:
دەکەوێتە سەر قەبارەی گۆشتە زیادەکەو ئەو گرفتانەی دروستی دەکات بۆ چاوەکە.
ئەگەر قەبارەکەی بچوک بێت و گرفتی کەم دروست بکات دەکرێت تەنها بە بەکارهێنانی قەترە و چاویلکەی بەرهەتاو چارەسەر بکرێت .

بەڵام لەم کاتانەدا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ چارەسەر کردنی:
۱-ئەگەر قەبارەی گەورە بێت و بەشێکی زۆری گلێنەی داپۆشیبێت.
۲-لێڵی دروست کردبێت لە ئاستی بینین دا
۳-سوربونەوەو کزانەوەو گرفتەکانی بە قەترە چارەسەر نەبێت
٤-کەسەکە پێی جوان نەبێت ،لەم حاڵەتەدا دەکرێت وەک لایەنی جوانکاری بکرێت.

گۆشتی زیادە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، یاخود ئەگەر دروست بوبێت گەشەکردنی دوابخرێێت، یاخود ئەگەر نەشتەرگەری بۆ کرابێت ڕێژەی سەرهەڵدانەوەی کەم بکرێتەوە بەبەکارهێنانی چاویلکەی بەرهەتاو.

دكتۆر كانی عه‌لی عومه‌ر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاوو جوانکاری چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری ئارده‌خان باری

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێڵگه‌كانی دیاله‌ زۆرترین به‌رهه‌می مزره‌مه‌نییان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترێك چوارگۆشه‌دا 1 تا 5 ماری تێدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر چاودا دێت لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كلسی سه‌ر ددانه‌كان لوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌م سودانه‌ی گوێز بزانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕی ڕه‌ش چییه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌وانه‌ی جیهانیان گۆڕی كێ بوون؟

سەرەتا