09/09/2019 1005 جار خوێنراوەتەوە

سێ یاریزانی گرنگی بەرشەلۆنە بەشداری مەشقەکانیان نەکردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەواڵێکی دڵتەنگی بۆ هاندەرانی یانەکە پێبووە.

 ڕۆژنامەی سپۆڕتی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە هەریەکە لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و عوسمان دێمبڵی فەرەنسی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵییەکانی یانەکەیان نەکردووە و پێکانەکەیان درێژەی کێشاوە و تا ئێستا ئەو سێ هێرشبەرە بە تەواوەتی لە پێکانەکەیان چاکنەبوونەتەوە.

بەشداری نەکردنی ئەو سێ ئەستێرەیەیی یانەی کەتەلۆنییەکە لە کاتێکدایە شەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە لە میانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە جۆنیۆر فێربۆی بەرگریکاری چەپی یانەکە لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و بەشداری مە‌شقەکانی کردووە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا