پێش 2 هەفتە 105 جار خوێنراوەتەوە

دووكه‌ڵی ئاگره‌كانی ئیندۆنیزیا كه‌ مانگێكه‌ به‌رده‌وامه‌ ژینگه‌ی مالیزیای پیسكردووه‌

په‌یام

ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ دوورگه‌كانی سوماترا و كالیمانتانی ئیندۆنیزیا ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دووكه‌ڵ گه‌یشتووه‌ته‌ شاره‌كانی مالیزیا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌ری دووكه‌ڵه‌كه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی یه‌كه‌ی كه‌شناسیی مالیزیا، ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌، نیمچه‌ دوورگه‌ی مالیزیا و دوورگه‌ی بۆرنیۆی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ئاراسته‌كانی باكوور و رۆژئاوا به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

یه‌كه‌ی كه‌شناسیی مالیزیا، ده‌ڵێت دووكه‌ڵه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی پیسبوونی هه‌وای ناوچه‌كه‌ و له‌ شاری ساراواك رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له‌ 193وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 206 و له‌ئێستادا كه‌ وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییانی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌، ده‌مامك به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا دابه‌شكراوه‌ تا ده‌م و لووتیان داپۆشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. داواده‌كرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ دژی ڕژێم ساز بكرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. دانیشتنه‌كانی دادگایی عومه‌ر به‌شیر بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا.. ئێله‌گ زه‌رده‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ باكووری پاكستان، 26 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جه‌زائیر.. له‌ ژماره‌یه‌ك شار خۆپیشاندان دژی داروده‌سته‌ی ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامدران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

سەرەتا