پێش 2 هەفتە 129 جار خوێنراوەتەوە

به‌ریتانیا.. به‌هۆی مانگرتنی فڕۆكه‌وانان هه‌زارو 700 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌

په‌یام

مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی كۆمپانیای بریتش ئێروه‌یسی به‌ریتانی، بووه‌ هۆی سه‌رلێشێوانی نزیكه‌ی 300 هه‌زار گه‌شتیار و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌زار و 700 گه‌شتی ئاسمانی. فڕۆكه‌وانه‌كان داوای زیادكردنی مووچه‌ و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.

فڕۆكه‌وانانی كۆمپانیای بریتش ئێروه‌یس كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ چوار هه‌زار فڕۆكه‌وانه‌، مانگرتنیان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ فڕۆكه‌وانانی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه‌ مان ده‌گرن و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌و دوو ڕۆژه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و، ڕۆژانه‌یش نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلار زیان به‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

كۆمپانیاكه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و، نه‌گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا پێشنیارێكی بۆ زیادكردنی مووچه‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان كردووه‌ كه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و پێشنیاره‌ فڕۆكه‌وانه‌كان كۆی مووچه‌ی ساڵێكیان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 247 هه‌زار دۆلار، كه‌ ده‌بێت باج و بیمه‌ش له‌و پاره‌یه‌ بده‌ن.

فڕۆكه‌وانه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ وه‌ڵامی ئه‌رێنیی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ مان ده‌گرنه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. داواده‌كرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ دژی ڕژێم ساز بكرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. دانیشتنه‌كانی دادگایی عومه‌ر به‌شیر بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا.. ئێله‌گ زه‌رده‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ باكووری پاكستان، 26 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جه‌زائیر.. له‌ ژماره‌یه‌ك شار خۆپیشاندان دژی داروده‌سته‌ی ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامدران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

سەرەتا