09/09/2019 451 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری میلان گۆڕانکاری لە پلانی هێرشبەری یانەکەیدا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

مارکۆ جیامپاولۆی ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە پێناو گەڕانەوەی ئاستی کریستۆڤ پیاتیکی هێرشبەری یانەکەی دەیەوێت گۆڕانکاری لەو شوێنی یاریزانی ئەو یاریزانە پۆڵندییەدا بکات.

 لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی زانیاری وردی لەبارەی پلانەکانی ڕاهێنەری ئەیسی میلانەوە دەستکەوتووە و ئەوەیان خستۆتە ڕوو، کە جیامپاولۆ لە گۆڕینی شوێنی پیاتیک پەشیمانەوە و پێیوایە دەبێت یاریزانەکە لە هەمان شوێنی وەرزی ڕاوبردوو یاری بکات، کە لەگەڵ گاتوزۆ لە هێرشبەری سەرە ڕم و لە ناوچەی سزا یاری دەکرد.

سەرەتایی وەرز و لە کاتی ئامادەکارییەکاندا جامپاولۆ بڕیاریدا شوێنی پیاتیک لە ناوچەکانی هێرشبەریدا بگۆڕێت و لە پێناو پێشخستنی ئاستی یاریزانەکەدا پیاتیکی لە ناوچەی سزا بردە دەرەوە و وەک هێرشبەری دووەم لە نزیک باڵی چەپ یاری پێدەکرد، بەڵام لە یەکەم یاریدا بەرانبەر یانەی ئۆدێنێزی پیاتیک بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و ناچار یاری دواتر بەرانبەر بیریشیا بە یەدەگی یاریکرد و دووبارە ئاستی وەک پێویست نەبوو.

بەپێی سەرچاوەکەش ڕاهێنەرەکەی ڕۆسۆنێری لە هەفتەی سێیەمدا و بەرانبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا، دەیەوێت پیاتیک بۆ هەمان شوێنی وەرزی ڕابردوو بگەڕێنێتەوە و لە ناوچەی سزا نزیک لە گۆڵی یانەی بەرانبەر یاری بکات و هێرشبەرێکیش لە پشتیەوە هاوکاری بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

سەرەتا