پێش 2 هەفتە 114 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل یاری به‌ ئاگر بكات خۆی ده‌سوتێنێت

په‌یام

راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسڕائیلی له‌لایه‌ن حیزبوڵای لوبنانیه‌وه‌ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌بیب یاری به‌ئاگر بكات خۆی ده‌سوتێنێت.

عه‌بدول ئیلاهیان، له‌تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئیسڕائیلییه‌كه‌ له‌لایه‌ن حیزبوڵاوه‌ وه‌ڵامێكی گونجاوه‌.
راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاره‌ی حزبوڵای لوبنانی ده‌ربریوه‌ رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ بۆچونه‌كانی په‌شیمانبێته‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مرۆ حبزڵای لوبنانی خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئیسرائیلی راگه‌یاند و هێزه‌كانی سوپای ئیسڕائیلیش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌  هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئاشكرابونی ئه‌و زانیاریانه‌ نیه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵیگرتبون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌زارو 326 ئاواره‌ی دیكه‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم پێكهێنا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆحانی: بوونی هێزی بیانی لە کەنداو هەڕەشەو مەترسییە بۆ ناوچەکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌راوردی نێوان هیز و بودجه‌ی سوپای ئێران و سعوودیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا راگه‌یه‌ندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. پێشبینی ده‌كرێت بنیامین ناته‌نیاهۆ به‌ چه‌ندین تۆمه‌ت دادگایی بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توێژینه‌وه‌ك: هێشتا كاریگه‌ری چه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆرپه‌كانی عێراق ماوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسر.. خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو داوای ڕۆشتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كرا

سەرەتا