پێش 1 هەفتە 462 جار خوێنراوەتەوە

ساری بەڵێنێکی قورس بە کریستیانۆ دەدات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانیۆسی ئیتاڵی بەڵێنکی قورس بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەی دەدات.

 رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کردوو کە ساری ڕاهێنەر بەڵێنی بە کریستیانۆ داوە، پلانەکانی لەم وەرزەدا بە جۆرێک دابڕێژێت کە ئەو هێرشبەرە پۆرتوگالییە بتوانێت زیاتر لە 40 گۆڵ لەسەرجەم یارییەکاندا تۆمار بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە سەرەتایی ئەم وەرزە و تا کۆتایی ساڵی 2019 کریستیانۆ بەشداری نزیکەی 30 یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و خانمەپیرەکەی ئیتاڵیا دەکات ئەمە لە کاتێکدا تەمەنی کریستیانۆ 34 ساڵی تێپەڕاندووە.

ساری ڕاهێنەر لە دوو یاری ڕابردووی یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵی بەرانبەر یانەکانی پارما و ناپۆلی بەهۆی هەوکردنی سییەکانییەوە نەیتوانی لە یاریگادا ئامادەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە یاری داهاتوودا بەرانبەر فیۆرنتیان ساری لە ناوچەی هونەر و لە یاریگادا سەرپەرشتی یانەکەی بکات، ئەمەش پاش وەرگرتنی چارەسەر و چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

سەرەتا