پێش 2 هەفتە 631 جار خوێنراوەتەوە

هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

په‌یام

لەم بابەتەدا باسی جۆرێکی نوێ لە هارد دیسک ده‌كه‌ین کە لەوانەیە نەتانبیستبێ کە جۆری sshd یە تەکنەلۆجیای خەزن کردن بەردەوام بەرەوپێشچوونی دیوە بە جۆرێک لە هاردێکی گەورەى چەند مەترییەوە بوەتە هاردی بچوکی 3.5 تا 2.5 ئینچ.

لەڕووی خێراییەوە سەرەتا جۆری پاتا هات کە خاو بوو وە پاشان ساتا کە باشتر بوو وە ئێستا زۆربەى کۆمپیوتەرەکان لەسەر ئەمە کار ئەکەن پاشان ئێس ئێس دى هات کە خێراییەکەى زۆر باش بوو وە دەیان قاتى ساتا بوو کێشەى ساتا لە خاوى بوو وە ئێس ئێس دی لە نرخ هەربۆیە کۆمپانیای سیگەیت هات چارەسەرێکی دانا کە هاردێ هەبێ هەردوو خزمەتگوزارییەکەى تیابێت، خێراییەکی زۆر وەک ئێس ئێس دی وە نرخێکی کەم وەک ساتا.

تەکنەلۆجیای Solid State Hybird Disk ئەمەى فەراهەم ئەکرد بەجۆرێک دوو بەشی هەبوو یەکیان ساتا و یەکیان ئێس ئێس دی کە زانیاریەکان سەرەتا لەسەر بەشە ساتاکەى خەزن ئەکا پاشان ئەو زانیاریانەى زۆر بەکاری دێنی دەیخاتە بەشی ئێس ئێس دییەکەى وەکو ئەو فایلانەى کە لەکاتی هەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەت بەکاردێ.
وەکو نرخ ئەگەر لە بازاڕێکی وەکو ئیبەى سەیر بکەین بۆ هاردێکی 1 تێرا بایت
ساتا بە 38 دۆلار
ئێس ئێس دی بە 150 دۆلار
ئێس ئێس ئەیچ دی بە 60 دۆلار
واتە بۆ نرخ لە ساتا نزیکترە



له‌ ماڵپه‌ڕی تێك ئای وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

سەرەتا