پێش 1 هەفتە 117 جار خوێنراوەتەوە

نادال بووە پاڵەوان

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

رافائێل نادالی ئیسپانی و دووەمی ڕیزەبەندی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهان بە بردنەوەی لە دانیل میدڤیدیدی ڕووسی پینجەمی ڕێزبەندی جیهان توانی نازناوی ئەمریکای کراوە بۆ جاری چوارەم لە بباتەوە.

 پاڵەوانێتییەکە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییەکە گەورەکەی گراند سلام و لە یاری کۆتاییدا نادال و دانێل ڕووبەرووی یەکبوونەوە، لە یارییەکی تاقەتپڕوکێندا کە نزیکەی چوار کاتژمێر و 50 خولەکی خایەند و یاریزانە ئیسپانییەکە هەردوو کۆمەڵەی سەرەتایی بە ئەنجامەکانی 7بە5 و 6بە٣3 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا، بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمدا یاریزانە ڕووسییەکە بە زۆر بە باشی بۆ کەشی یارییەکە گەڕایەوە و بە ئەنجامی 7بە5 و 6بە4 توانی هەردوو کۆمەڵەیەک یەکسان بکاتەوە.

 

لە کۆمەڵەی کۆتایی و پێنجەم و یەکلایکەرەوەشدا ڕافائێل نادال توانی بە ئەنجامی 6بە4 ئەو کۆمەڵەیە بباتەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایبکاتەوە و نازناوەکە بۆخۆی دەستبەر بکات.

بە بردنەوەی ئەم نازناوەش رافائێل نادال کۆی نازناوەکانی لە گراند سەلام بۆ 17 نازناو بەرزکردەوە و تەنیا رۆجێر فێدرێر بە 20 نازناو لە پێش نادالەوە دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

سەرەتا