پێش 2 هەفتە 258 جار خوێنراوەتەوە

فەڕەنسا..بەهۆی گەرماوه‌ 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە

په‌یام

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئاگنێس بیسۆن ڕایگه‌یاند ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرماوە لە مانگەکانی شەش و حەوتدا لە فەڕەنسا ڕێژەی ئاسایی تێپەڕاندووە و 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەم ژمارەیە زۆر کەمترە لە ڕێژەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان کە لە هاوینی ساڵی 2003 دا ڕوویاندا.

داتاکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەدەن لەماوەی شەپۆلەکانی گەرمای مانگی شەش و حەوتدا 1465 کەس زیاتر لە ئاستی ئاسایی گیانیان لەدەستداوە.

بیسۆن بە هەردوو دەزگای هەواڵی فرانس ئینفۆ و فرانس ئینتەری وت " شەپۆلەکانی گەرما لە ساڵی 2003 دا بۆ 20 ڕۆژ بەردەوامبوو. 18ڕۆژ ڕووبەڕووی دوو شەپۆلی گەرما بووینەوە و توانیمان لەڕێی گرتبەری ڕێوشوێنی دیاریکراوەوە لە سەدا 10 ڕێژەی گیان لەدەستدان کەم بکەینەوە."

لەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە 28 ی مانگی شەشدا لە باشووری فەڕەنسا تۆمارکرا بەجۆرێک پلەی گەرما گەیشتە 46 پلەی سەدی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری ئارده‌خان باری

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێڵگه‌كانی دیاله‌ زۆرترین به‌رهه‌می مزره‌مه‌نییان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترێك چوارگۆشه‌دا 1 تا 5 ماری تێدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر چاودا دێت لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كلسی سه‌ر ددانه‌كان لوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌م سودانه‌ی گوێز بزانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕی ڕه‌ش چییه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌وانه‌ی جیهانیان گۆڕی كێ بوون؟

سەرەتا