پێش 1 هەفتە 96 جار خوێنراوەتەوە

حیزبوڵڵا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی خسته‌ خواره‌وه‌

په‌یام

حیزبوڵڵای لوبنانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ توانیویانه‌ له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی بخه‌نه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حیزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرای كردووه‌:"تێكۆشه‌ره‌كانمان به‌یانی ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ وه‌ڵامی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان به‌ چه‌كی گونجاو بده‌نه‌وه‌ له‌كاتی تێپه‌ڕین له‌ سنوره‌كانی فه‌ڵه‌ستین – لوبنان كه‌ به‌ره‌و شاری رامییه ی باشور"ئاراسته‌كراوه‌"، ‌ توانراوه‌ بخرێته‌ خواره‌وه‌"، له‌ئێستادا فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ له‌ده‌ستی هێزه‌كانی حیزبوڵڵادایه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لمه‌ناری لوبنانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، حیزبوڵا توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بخاته‌ خواره‌وه‌ له‌شاری رامییه‌ی باشوری لوبنان.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئیسرائیل – حیزبوڵڵا له‌ باشوری لوبنان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌هۆی موشه‌كی دورمه‌ و داو جوڵه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ وه‌ڵامی یه‌كتریان یاوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیارێك ئیسرائیل ناتوانێت هیچ هێرشێك بكاته‌ سه‌ر خاكی لوبنان به‌ بیانوی بونی چه‌كدارانی حیزبوڵڵاوه‌، بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ پلانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بانگەشەی ئەوەی كردەوە كە دەیەوێت ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئێران چارەسەر بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەفغانستان‌.. بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكاوە دەیان كەس كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌م ده‌زگای هه‌واڵگریدا زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوژران و برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆك كۆماری لەپێشتری تونس كۆچی دوایی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازەكانی لە عێراق درێژكردەوە

سەرەتا