پێش 2 هەفتە 129 جار خوێنراوەتەوە

ئالوودەبوون بە خواردن چی یە؟

په‌یام

ئایا ئەزانی ئالوودەبوون تەنها بە مادەی بێهۆشکەر نییە بەلکو ئالوودەبوون بە خواردنیشمان هەیە؟؟؟

کەسانێک هەن کە ئالوودەبووی خواردنن چونکە لە هەندێک خواردندا کە پێیان دەلێین junk food ەکان وەکو جبس و بسکیت و شەکر و ئیشی هەویر و خواردنە لە قوتوکراوەکان و خواردنە چەور و خێراکان و پرۆسێس کراوەکان ، هەندێک پێکهاتە هەیە کە ئیعاز دەنێرێت بۆ مێشک و وا دەکات جەستەی کەسەکە زۆرتر داوای ئەو خواردنە بکات، ئەمە لە رێگەی دوو میکانیزم:

۱ـ دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی دۆپامین کە هۆرمۆنێکە دەبێتە هۆی دلخۆشی کەسەکەو ئارامکردنەوەی بۆیە جەستەکە داوای زیاترین لەو خۆراکە دەکات.

۲ـ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو هۆرمۆنەی کە کاریگەری لەسەر هەستکردن بە تێری هەیە. بۆ یە کەسەکە ئیعاز ناچێت بۆ مێشکی کە گەدەی پر بووە و برێکی زۆری خواردووە. بۆیە لەش بەردەوام داوای زۆر و زۆرترین دەکات لەو جۆرە خۆراکەو ئەمەش بە هەمان رێگەی ئالودەبوون بە دەرمان کاردەکات.

نیشانەکانی کەسی ئالودەبوو بە خواردن:

۱ـ خواردنی ئەم جۆرە خواردنانە لە کاتێکدا هیچ هەست بە برسێتی ناکەیت.
۲ـ شاردنەوەی خواردنەکە و هەلگرتنی تا لە کاتێکدا بە تەنیا بیخۆیت.
۳ـ هەستکردن بە دڵتەنگی لە دوای زۆر خواردنی ئەو خواردنانە.
دەرئەنجامی ئەم شێوازە لە خواردن قەلەویە وە لە پاشاندا زۆر بوونی ئەگەری تووشبوونە بە شەکرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجەیە.

چارەسەر:

وەکو هەموو جۆرێکی ئالودە بوون، چارەسەری ئالوودەبوون بە خواردن ئاسان نی یە و کاتی دەوێت هەندێک لە رێنماییەکان پابەند بیت پێوەی وەکو لە خوارەوەدا ئاماژەی پێکراوە:

۱ـ لابردنی ئەو خواردنانە لە مالەکەتدا و بە هیچ شێوەیەک لەبەرچاودا نەبێت.
۲ـ نابێت لە کاتی برسێتیدا برۆیت پێداویستی خواردن بکریت.
۳ـ هەبوونی اختیاری تەندروست لە سەلاجەدا بە دائمی وەکو سەوزەو میوە و چەرەسات و زەیتوون...
٤ـ پێویستە کێشەکەت لەگەڵ هاورێیانی خۆت باسکەیت کە هاوشێوەی تۆن تا بزانیت چۆن زاڵبوون بەسەر ئالوودەبونەکەیاندا یاخود رێنمای لە کەسانی پسپۆر وەربگریت.

دکتۆر ئه‌سرا که‌مال شا  محه‌مه‌د
بەکالۆریۆس لە پزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری - ماستەر لە زانستی خۆراکـ ـ بریتان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری ئارده‌خان باری

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێڵگه‌كانی دیاله‌ زۆرترین به‌رهه‌می مزره‌مه‌نییان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترێك چوارگۆشه‌دا 1 تا 5 ماری تێدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر چاودا دێت لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كلسی سه‌ر ددانه‌كان لوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌م سودانه‌ی گوێز بزانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕی ڕه‌ش چییه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌وانه‌ی جیهانیان گۆڕی كێ بوون؟

سەرەتا