پێش 2 هەفتە 330 جار خوێنراوەتەوە

منداڵی جوڵە زۆر

په‌یام

یەکێک لە نیشانە بەربڵاوەکانی تەمەنی منداڵی بریتییە لە جوڵە جول و هەڵسورانی زۆری مندالان. ئەم نیشانە لە ناو زۆر منداڵدا هەیە و ئاساییە هەروەکو وتراوە "مندال واتە جوڵە".

چی کاتێک ناتەندروستە!؟
بەڵام هەندێکجار ئەم جولە زۆرییە هێندە زیاد دەبێت کە ناتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت و زیان بە مندالەکە دەگەیەنێت. جوڵە زۆری ئەگەر بەمشێیوەی خوارەوە بوو، دەتوانین پێیبلێین (جولەزۆری نەخۆشی)، پێویستە چارەسەر وەربگرێت:

منداڵ نەیتوانی خۆی کۆنترۆڵ بکات و بەردەوام و هەموو کات و ساتێک لە جولەدابوو، وەکو ئەوەی بڵێیت مەکینەیە و کاردەکات و ناکوژێتەوە.
لە هەموو شوێنێک ئەو جوڵە زۆرەی هەبوو، بەشێیوەیەک لە قوتابخانە، مالەوە، میوانی، کۆلان، .. هەر جوڵەی زۆر و زیادی هەبێت.
ئەم جولە زۆرییە بە ئامۆژگاری و بیرخستنەوە نەگۆرێت و باشنەبێت.
جوڵەزۆرییەکە کاریگەری خستبێتە سەر ژیانی منداڵەکە بۆنمونە فێربوونی لە قوتابخانە دوابخات یان ببێتە هۆی شەر لەگەل منداڵانی تر، ...
جگە لە جولەزۆریی مندالەکە چەند نیشانەیەکی تری هەبێت وەکو هەلپەیی و شەرەنگێزی و بێگوێی و ...

 

چی دەبێتە هۆی جوڵەزۆری نەخۆشی؟

منداڵان لە تەمەنی خوار ٤ ساڵیدا بەهۆی ئەوەی کە توانای کۆنترۆڵی خودیان لاوازە، ناتوانن کۆنترۆڵی جولەکەیان بکەن. هەروەها زۆر حالەت و نەخۆشی لە تەمەنی مندالیدا ئەم نیشانە دروست دەکات:
- نەخۆشی جولەزۆری کەمتەرکیز ( ADHD)
- شلەژانی بێگوێی و لاساری ( ODD)
- دواکەوتەی گەشەی ژیری (Intellectual disability)
- ئۆتیزم.
- نەخۆشی جەستەیی وەکو نەخۆشی هۆرمۆنی پەریزاد (غودەی مل)

 

چارەسەر!

لەکاتێکدا کە جولەزۆری دەبێتە گرفت و پێویستی بە چارەسەر هەیە، چارەسەرەکانی بریتین لە:
- چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی کە بووەتە هۆی ئەوەی ئەم نیشانە دروستبکات..
- راهێنانەوەی رەفتاری لەسەر بنەمای پاداشت و سزا، کە لە لایەن دایبابەوە دەکرێت.
- چارەسەری رەفتاری لەگەل منداڵ، لەلایەن چارەسەرکاری دەرونییەوە بەشێووەی تاک و کەسی.
- راهێنان بە دایباب لەسەر چۆنییەتی مامەلەکردن لەگەل منداڵەکە.
- بەکارهێنانی دەرمان بۆ هەندێک حالەت.

دكتۆرجەعفەر عومەر - پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

  • پێش 2 هەفتە

    ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی

  • پێش 2 هەفتە

    ھەرزەکاری و گرفتی خۆشەویستی

  • پێش 2 هەفتە

    منداڵی جوڵە زۆر

  • پێش 3 هەفتە

    تائێستا ئه‌م كاره‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت كردووه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری

سەرەتا