پێش 1 هەفتە 861 جار خوێنراوەتەوە

حەبیبی موسڵمان 28مین بردنەوەی لەسەر یەکی نووسیەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

حەبیب نۆرماگۆمادۆڤی ڕوسی بە بردنەوەی لە داستن پۆیرێری ئەمریکی توانی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات و 28مین بردنەوەی یەک لە دوای یەکی لە یاری هونەرە جەنگییەکان بەدەستبهێنیت.

 لە یارییەکی لوتکەییدا و لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماڕات هەردوو یاریزانەکە ڕووبەڕووی یەکبوونەوە، حەبیبی بە ڕەچەڵەک داغستانی توانی بە توندی یاریزانە ئەمریکییەکە بپێچێتەوە و ناچار داستن پۆیرێری دەستبەرداری یارییەکە دەبێت و حەبیب دەبێتە پاڵەوانی یارییەکە و توانی پارێزگاری لە پاڵەوانێتییەکە بکات کە لەسەر ئاستی کێشی سووک ساز کرابوو.

حەبیب لە ساڵی ڕابردووشدا توانی لە ڕکابەرە بەهێزەکەی کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی بباتەوە و دواتر ئەو یارییە دەنگدانەوەی زۆری لە نێو جیهاندا هەبوو، بەو هۆیەشەوە حەبیبی موسڵمان توانی ناوبانگێکی زۆری پەیدا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

سەرەتا