15/08/2022 218 جار خوێنراوەتەوە

چی دەزانیت دەربارەی تیشکی ئێکس (ئەشیعە)

تیشکی ئێکس، تاقیکردنەوەیەکی باوی وێنەگرتنە، کە بۆ دەیان ساڵە بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت یارمەتی پزیشک بدات سەیری ناوەوەی جەستە بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە بڕین بێت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیان بدات لە دەستنیشانکردن و چاودێریکردن و چارەسەرکردنی زۆرێک لە حاڵەتە پزیشکییەکان.
جۆرە جیاوازەکانی تیشکی ئێکس بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێنرێن، هەندێک مەترسی لە وەرگرتنی تیشکی ئێکسدا هەیە بەتایبەت بۆ ئافرەتانی دووگیان، بەڵام بۆ زۆربەی خەڵک، سوودە ئەگەرییەکانی لە مەترسییەکانی زیاترن.
لە کاتی تیشکی ئێکس دەکرێ داوات لێ بکەن جلی نەخۆش بکەیتە بەرت، هەروەها پێتدەوترێت کە هەر زێڕێک یان مادەیەکی کانزایی لە جەستەت دەربهێنی .
هەمیشە بە پزیشکەکەت یان پزیشکی تیشک بڵێ ئەگەر چاندنی کانزات هەیە لە نەشتەرگەرییەکانی پێشوو، ئەم چاندنانە دەتوانن ڕێگری لە تێپەڕبوونی تیشکی ئێکس بە جەستەتدا بکەن و وێنەیەکی ڕوون دروست بکەن.
لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە پێویستت بە وەرگرتنی مادەی کۆنتراست یان "بۆیاخێکی کۆنتراست" بێت پێش تیشکی ئێکسەکەت، ئەمەش ماددەیەکە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی کوالێتی وێنەکان، لەوانەیە پێکهاتەی یۆد یان باریۆمی تێدابێت، بەپێی هۆکاری تیشکی ئێکس، رەنگە بۆیەی کۆنتراست بە شێوازی جیاواز بدرێت، لەوانە:
لەڕێگەی شلەیەکەوە قوتی بدەیت و بیخۆیتەوە ، یان لەڕێگەی دەرزی لێ دەدرێت لەجەستەت.
بۆچی تیشکی ئێکس ئەنجام دەدرێت؟
لەوانەیە پزیشک برياری تیشکی ئێکس بدات بۆ
ـ پشکنینی ناوچەیەک کە تووشی ئازار یان ناڕەحەتی دەبیت.
ـ چاودێری پێشکەوتنی نەخۆشییەکی دەستنیشانکراو.
ـ  بزانێت چارەسەرێکی ڕێنمایی کراو چەندە باش کاردەکات.

ئەو حاڵەتانەی کە ڕەنگە پزیشک داوای تیشکی ئێکس بکات بریتین لە:
ـ حاڵەتە شێرپەنجەییەکان.
ـ  گیرانی خوێنبەرەکان.
ئەو حاڵەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر سییەکانت هەیە
ـ  کێشەی هەرسکردن
ـ  شکان
ـ  هەوکردنەکان
کاریگەرییە لاوەکییەکانی تیشکی ئێکس چین؟
تیشکی ئێکس بڕێکی کەم لە تیشک بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنەی جەستە، ئاستی بەرکەوتنی تیشک بۆ زۆربەی گەورەکان بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام بۆ کۆرپەیەکی گەشەسەندوو نا، ئەگەر نەخۆشێک دووگیان بوو یان پێیوایە دەتوانیت دووگیان بیت، پێش ئەوەی تیشکی ئێکس ئەنجام بدات دەبێ  بە پزیشکەکە بڵێ، لەوانەیە پێشنیاری ڕێگەیەکی جیاوازی وێنەگرتن بکەن، وەک MRI.
کاریگەریە خراپەکان کە ئەگەری ڕودانی هەیە
ئەگەر تیشکی ئێکس بکرێ بۆ نەخۆشێک کە شوێنێکی شکاوە، لەوانەیە داوای لێ بکرێ کە جەستەی یاخود ئەندامە شکاوەکەی بەشێوەیەک ڕاگیر بکات کە ببێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی، ئەگەر پێش تیشکی ئێکس مادەیەکی کۆنتراست بدرێ بەنەخۆش، لەوانەیە کاریگەری لاوەکی دروست بکات لەوانە:
خوران
هێڵنج
گێژبوون و سەرسوڕان
دروست بوونی تامێکی کانزایی لە دەمدا
لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکاندا، بۆیاخەکە دەتوانێت ببێتە هۆی کاردانەوەی توند، وەک شۆکی ئەنافیلاکتیک، پەستانی خوێن زۆر دابەزین، یان وەستانی دڵ، ئەگەر نەخۆش گومانی کرد کە کاردانەوەی توندی هەیە، دەبێت دەستبەجێ بە پزیشکەکە ڕابگەیەنێت.

رێباز غەریب قادر

پەرستاری تیمی تەندروست

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا