پێش 1 هەفتە 384 جار خوێنراوەتەوە

چێڵسی ئازاد دەکرێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی چێڵسی لەندەنی توانیوێتی ڕەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا بەدەستبهێنێت و لە گواستنەوەی زستانەدا دەتوانێت یاریزان پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

 ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، نوێنەری یانەی چێڵسی کۆبوونەوەی لەگەڵ دادگای وەرزشی جیهانی تایبەت بە فیفا کردووە و توانیویانە بەوە ڕازییان بکەن کە سزای سەریانەکەیان لە دوو مێرکاتۆوە و بۆ یەک مێرکاتۆ کەم بکەنەوە، بەو پێیەش بێت یانە لەندەنییەکە دەتوانێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یاریزانی نوێ پەلکێشی ڕیزەکانی بکات و گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات.

پێشتر فیفا بۆ دوو مێرکاتۆ سزای بەسەر یانەی چێڵسیدا سەپاندبوو، یانەکە لێکرابوو گرێبەستی لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژۆ بکات، ئەمەش پاش ئەوەی کارگێڕی بلوز بە شێوەیەکی نایاسایی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی خوار 18 ساڵاندا واژۆ کردبوو.

یانەی چێڵسی لەگەڵ ئەوەی لەم هاوینەدا تواناکانی داڤید لویز و ئیدین هازاردی لەدەستدا، لەهەمانکاتیشدا بەهۆی سزاکانی فیفاوە نەتوانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێدا بکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر یانەکە دروستکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بایرن میونخ بە باشترینی بۆندسلیگا دیاریکرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    " ڕووبەرووبوونەوەی لیڤەرپووڵ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە "

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا دەکرێت سزاکەی مێسی کەم بکرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ ڕاهێنەر بۆ شوێنی زیدان پاڵێوراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چێڵسی گرێبەستی یاریزانێکی درێژکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر یونایتد وازهێنانی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشترینەکانی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جگە لە باڵاندۆر خەڵاتێکی دیکەش زیادیکرد

سەرەتا