پێش 1 هەفتە 138 جار خوێنراوەتەوە

قاهیره‌.. سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمین ده‌ركرا

په‌یام

دادگای تاوانه‌كانی قاهیره‌، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ 11 كه‌س ده‌ركرد له‌ نێویاندا محه‌مه‌د به‌دیع رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمین هه‌یه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی میسر بڵاویكرده‌وه‌ دادگای تاوانه‌كانی قاهیره‌ دووه‌م دانیشتنی بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تباران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر گرتووخانه‌كانی میسر و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات سازكرد.

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ له‌ میانی دانیشتنه‌كه‌دا، دادگای سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تای بۆ 11 تۆمه‌تبار له‌ نێویاندا رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمین، ده‌ركردوه‌.
هه‌روه‌ها هه‌شت تۆمه‌تباری دیكه‌ به‌ 15 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون و نۆ تۆمه‌تباری دیكه‌ش بڕیاری بێ تاوانیان بۆ ده‌ركراوه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و 11 كه‌سه‌، به‌راییه‌ و ده‌تواندرێت له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا تانه‌ی لێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی بانكی ئێراندا دەسەپێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا نیازی ئەمریكای بۆ پێكدادانی نێوان مۆسكۆ و پەكین ئاشكرا كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا سەدان پەنابەری نایاسایی لە كەناراواكانی لیبیا دەستگیر كراون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بانگەشەی ئەوەی كردەوە كە دەیەوێت ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئێران چارەسەر بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەفغانستان‌.. بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكاوە دەیان كەس كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌م ده‌زگای هه‌واڵگریدا زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوژران و برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆك كۆماری لەپێشتری تونس كۆچی دوایی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازەكانی لە عێراق درێژكردەوە

سەرەتا