08/09/2019
389 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكا، تره‌مپ دیداره‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان ڕاگرت
په‌یام
به هۆی كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیداره‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان راگرت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره‌ی له كابول ئه‌نجامدرا و سه‌ربازێكی ئه‌مریكیش تیایدا گیانی له‌ده‌ستدا، دیداره‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان راگیراوه.
دۆناڵد تره‌مپ وتیشی ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌ش كه بڕیاربوو له نێوان سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان و سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌ركرده گه‌وره‌كانی تاڵیبان و سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان به‌جیا بێن بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاڵیبان په‌لاماره‌كه‌ی كابول-یان له‌ئه‌ستۆگرت كه گیانله‌ده‌ستدانی 11 كه‌س و سه‌ربازێكی لێكه‌وته‌وه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دیداره‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دانوستانه‌كانی ئاشتیم راگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە