08/09/2019 3399 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌میری كۆمه‌ڵ و سه‌رۆكی پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و دۆخی هه‌رێم و عێراقیان تاووتوێكرد

په‌یام

سه‌رله‌ ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە بۆ توندوتۆڵكردن و پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكرات بوو،، كە هەردولا بوونی پەیوەندییە سیاسیەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەوانەی بەشداری حكومەتن و ئەوانەش ئۆپۆزسیۆنن بەگرنگ زانی.

 لەوكۆبوونەوەیەدا كە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە پێویست دەكات لایەنە سیاسییەكان تەبابن و ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەیان پێكەوە هەبێ، هەروەها پرسی ئایندەی كه‌ركوك بەرژەوەندی نەتەوەیی لەوەدایە تەواوی لایەنە كوردیەكان پێكەوە كاربكەن بۆئەوەی بارودۆخەكە لەبەرژەوەندی شارەكەو كورد یەكلایی ببێتەوە.

لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێم و به‌غدادیش هەردولا جەختیان لەوە كردەوە پێویسته‌ هەمووان پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی كێشەو گرفتە ئالقاوەكانی نێوان هەرێم و به‌غداد چارەسەربكرێن.
لە كۆمەڵی ئیسلامی هەریەك لە عه‌بدولستار مه‌جید و حه‌سه‌ن بابه‌كر ئامادەبوون، لە پارتی دیموكراتیش هەریەك لە فازڵ میرانی و عه‌لی حسێن بەشداری كۆبوونەوەكە بوون.

‎كۆبوونەوەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و لایەنە سیاسیەكان لەو چوارچێوەیەدا دێت كە كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریداوە پەرە بە پەیوەندییە سیاسییەكانی خۆی بدات لەگەڵ تەواوی لایەنه‌ سیاسییەكانی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا