08/09/2019
3197 جار خوێنراوەتەوە
نەخۆشیەکانی فەقەرات و ئینزیلاق
پهیام
ئەم نەخۆشیانە زۆر بڵاون، لە مل و پشتدا ڕوودەدەن فەقەرات زیاتر لەپیردا ڕوودەدات دەبێتە هۆی درووستبونی
کلس و ئێسکی زیادە لە فەقەرەکاندا.
ئینزیلاق لە گەنج وپیریشدا ڕودەدات، بەهۆی هەڵگرتنی قورسایی یان جوڵەی نائاسایی.
نیشانەکانی :
1-ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
2-سڕبوونی قاچەکان.
3-ئازار لە قاچەکاندا.
دەستنیشانکردن :
پشکنینی پزیشک ، ئەشیعەی ئاسایی ، ئەشیعەی تەنووری .
چارەسەر :
1-دابەزاندنی کێش .
2-کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە.
3-وەرزش کردن.
4-دەرمانی ئازارشکێن.
5-دەرزی لێدان .
6-چارەسەری سروشتی.
7-لەیزەر :کە چارەسەرێکی تازەیە بە جیهازێک لە ئەمریکاوە هێناومانە بۆ چارەسەری ئازاری سەوەفان ی ئەژنۆو فقرات و ئینزیلاق.
دکتۆر سۆران محمد غریب - پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە