08/09/2019
305 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ گفتوگۆكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
په‌یام
سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا گفتوگۆکانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
تاڵیبان هەڵوەشاندەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو رێکخراوە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابوڵی
پایتەختی گرتەئەستۆ.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا لە تویتێکدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:"هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی روداوه‌كه‌ی
كابوڵی گرته ئه‌ستۆ، گفتوگۆكانم هەڵوەشاندەوە".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه، كه ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
تاڵیبانكۆببێته‌وه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه نوسیویه‌تی:"واده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی
نهێنم هه‌بوه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
كامپ دێڤیدی ویلایه‌تی ماریلاند، هه‌روه‌ها واده‌ی كۆبونه‌وه‌م هه‌بوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
ئه‌فغانستان".
پێنجشەممەی رابردوو، تەقینەوەیەک لەناوچەی شاش داراکی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان
روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە
کە یەکێکیان سەربازێکی ئەمریکی بو و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای تەقینەوەکە بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە دانوستان و گفتوگۆدابوو لەگەڵ ئەمریکا
بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەکەی رۆژهەڵاتی کابوڵ راگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە