پێش 3 هەفتە 642 جار خوێنراوەتەوە

نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

په‌یام

كۆمپانیای HMD ی فینله‌ندی، كار بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌ كۆنی نۆكیا ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ دیزاینێكی مۆدێرنه‌وه‌ بیانخاته‌ بازاڕه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا مۆبایلی 3310ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی مۆبایلی نۆكیای 2720 ده‌كات، كه‌ نۆكیا ئه‌و جۆرە مۆبایلەی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2009 خستبوویه ‌بازاڕه‌وه‌ به‌ڵام به‌ گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆوه  HMDجارێكی تر نوێی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م مۆبایله‌ی نۆكیا، قه‌باره‌ی شاشه‌ی سه‌ره‌كی 2.8 ئینجه‌ و شاشه‌یلاوه‌كی 1.3 ئینجه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌م ده‌توانرێت له‌كاتی داخستنی مۆبایله‌كه‌دا سودی لێوه‌ر بگیرێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌، ئینتەرنێتی 4جی و بەرنامە سەردەمییەکانی وەک واتس ئەپ، فەیسبووک و یوتیوب تیایدا کار دەکات.

 

نرخی مۆبایلەکە نزیکەی 98 دۆلار دەبێت و لەم مانگە دەخرێتە بازاڕەوە، سیستمی وای فای لەسەری کار دەکات و دیزاینەکەی گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گالاكسی به‌م دوو مۆبایله‌ بازاڕ قۆرخ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 2 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 3 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

سەرەتا