پێش 3 هەفتە 183 جار خوێنراوەتەوە

زیانه‌كانی تیشكی خۆر بۆ ته‌ندروستی

په‌یام

زیانەكانی تیشكی خۆر بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرن . و كاریگەری لە زۆر لایەنەوە دەبێت بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ. لەم بابەتەدا باس لە هەندێك لەو زیانانە دەكەین كە بەهۆی مانەوە لەبەر تیشكی خۆردا دووچاری مرۆڤ دەبن, لـــەوانەش:

 1. توشبوون بە شێرپەنجە : كاریگەری تیشكی خۆر ی بەهێز لەسەر پێست زۆر مەترسیدارە و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پێستی لێدەكرێت . بە تایبەت مانەوە بۆ كاتی زۆر لەبەر خۆردا و چەند بارە بونەوەی زۆر مەترسیدارە. بۆیە پێویستە مرۆڤ خۆی بپارێزێت.

2. تووشبوون بە خۆربردن : یاخود سوتانی پێست و تووشبون بە حاڵەتێكی ناتەندروست.

3. زیان گەیاندن بە چاو: مانەوە بۆماوەی زۆر لەبەر خۆردا زیانی زۆر بە تەندروستی چاوەكان دەگەیەنێت و مەترسی توشبوون بە ئاوی سپی چاویش زیاتر دەكات.

 4. دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست: هەندێكجار پێست توشی حاڵەتێك لە دروستبوونی پەڵەی قاوەی دەبێت , كە بەزۆری بەهۆی زۆری تەمەنەوە , بەڵام بە هۆكاری كەوتنە بەر تیشكی خۆر لە تەمەنێكی زۆر زووتردا ئەو پەڵانە دروست دەبن.

5. چرچ بوونی پێست: نزیكەی % 90 ی هۆكاری زوو تێكچوون و چرچ بوونی پێست تیشكی خۆری زیانبەخشە.

6. لەخۆچوون بەهۆی گەرمی خۆرەوە: توشبوونە بە حاڵەتێكی ناتەندروست و دڵتێكچوون و سەرگێژبوون بەهۆی مانەوەی زۆر لەبەر تیشكی خۆری بەهێزدا.

7. هەڵوەرینی قژ: زۆر بەركەوتنی سەر بەخۆر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژ و توشی زۆر حاڵەتی ناتەندروستی دەكات وەك هەڵوەرینی قژ , و ووشكبونەوەی قژ و زبربوونی.

8. ڕووشان و زبر بوونی پێست: مانەوە لەبەر تیشكی خۆر بۆماوەی زۆر و بەردەوام دەبێتە هۆی تێكچوونی پێست و زبربوونی پێست و دروست بوونی هێلی قوڵ لەسەر پێست . بەهۆی ئەوەی كە تیشكی سەروبنەوشەیی دەبێتە هۆی لەناوبردنی كۆلاجینی پێست.

 9. ووشكبوونەوە: یەكێك لە زیانەكانی مانەوەی زۆر لەبەر تیشكی خۆر توشبوونی جەستەیە بە ووشكبوونەوە و نەمانی ئاو لە لەشدا بە هۆی ئارەقكردنەوەی زۆر ئاوی خانەكانی لەش كەمدەبنەوە , و جەستە شێداری نامێنێت و توشی ووشكبونەوە دەبێت . وە كەسەكە هەست بە لاوازی دەكات و ووزەی نامێنێت وەك ئەوەی نەخۆش و ناتەندروست بێت. بۆیە پێویستە خۆ لە تیشكی خۆر بپارێزرێت .

 

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له‌ به‌رزاییه‌كانی شاری ئارده‌خان باری

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كێڵگه‌كانی دیاله‌ زۆرترین به‌رهه‌می مزره‌مه‌نییان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترێك چوارگۆشه‌دا 1 تا 5 ماری تێدایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر چاودا دێت لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كلسی سه‌ر ددانه‌كان لوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌م سودانه‌ی گوێز بزانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕی ڕه‌ش چییه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌وانه‌ی جیهانیان گۆڕی كێ بوون؟

سەرەتا