05/09/2019 5141 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشی گەنم چییە؟ نیشانه‌كانی و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

په‌یام

نەخۆشی گەنم (Celiac Disease )  بریتییە لە کێشەی هەرسکردن کە ئازار دەگاتە ڕیخۆڵەی بچوک، کاتێکە جەستە وەستاوە لەوەرگرتنی خۆراکە ماددە بۆ لەش.

ئەوکەسانەی ئەم نەخۆشییەیەیان هەیە هەستیارن بۆ گلوتین کە جۆرێکی پڕۆتینە دۆزراوەتەوە لە گەنمدا و جۆرە ڕووەکێک وەک جۆیە، هەروەها جۆ و هەندێ کاتیش لەبڕێکی کەمی تێکەڵەی شۆفاندا هەیە.

نەخۆشی گەنم درێژخایەنە بەڵام ئەتوانین بەڕێوەی ببەین بەگۆڕینی خۆراکەکەی کە گلوتین نەبێت لەو خواردنەی کە دەیخوا، ئەم نەخۆشییە زیاتر لەمناڵاندا هەیە.

ئەو منداڵانەی ترسی زیاتریان هەیە بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە لەوانەیە یەکێک لەم هۆکارانەیان هەبێت:(Risk factor)

۱- نەخۆشی شەکرە لەجۆری یەک.
۲- ئەو کەسانەی مەغۆلیان هەیە (Down syndrom).
۳-هەوکردنی پێست.
٤- ئەو ئافرەتانەی کرۆمۆسۆمی x یان نییە کەدەبێتە هۆی نەزۆکی(Turner syndrom).

ئایا منداڵەکەم نەخۆشی گەنمی هەیە؟

دەرکەوتنی نیشانەکان لەوکاتەوە دەست پێدەکات کەمنداڵەکە دەست دەکا بەخواردن کە گەنمی تێدابێت. نیشانەکان دەگۆڕێ لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێ تر، هەندێ منداڵیش هەیە هیچ نیشانەیەکی نییە. بەپێی کات نیشانەکانی زیاد دەکات و بەزۆری لەکارکەوتنی پارچەیەک لەڕیخۆڵە بچووک ڕوودەدات.

هۆکاری نەخۆشی گەنم چییە(Causes) ؟

نەخۆشی گەنم بۆماوەییە لەخێزاندا.
نیشانەکانی نەخۆشێ گەنم دەست پێدەکا لەگەڵ بوونی ئەمانەدا:
۱- بوونی قەلەقی و سترێسێکی زۆر
۲- ژنانی دووگیان
۳-هەوکردن

نیشانەکانی نەخۆشی گەنم(Symtom) ؟

 ۱-سکچونی بەردەوام یان قەبزی
۲-ڕشانەوە
۳-بوونی غازات
٤-ناڕەحەتی گەددە
۵-کەمبوونەوەی ئیشتیها و کەمبوونەوەی کێش
٦-دواکەوتنی گەشە و سوڕی مانگانە
۷-کەمی ماددەی ئاسن و کەم خوێنی
۸-ماندوبوون
۹-شکان و باریک بوونەوەی ئێسک
۱۰-کەمبوونەوەی ماسولکە لەپەلەکاندا
۱۱-تێکچوونی مینای دان
۱۲-خورانێکی بەردەوام
۱۳-شکانی نینۆکەکان
دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە(Diagnosis) ؟
۱- لەڕێگەی خوێنەوە
۲- یان وەرگرتنی پارچەیە شانە لە ڕیخۆڵە بچووک

چارەسەر؟

یەکەم شت دەبێت شێوازی ژیانی ڕێک بخەی بەوەی ماددەی گلوتین لە خواردنەکەیدا لابەی تا ماوەی ٦ بۆ ۱۲ مانگ، هێشتا کەسەکە بەتەواوی چاک نابێتەوە بەڵکو دەبێت بەدرێژای ژیانی هیچ شتێک نەخوا کەماددەی گلوتینی تێدابێت وەک نان و گەنم و کێک و پیتزا و کولێرە هتد ئەبێت سنوردار بکرێن بۆی.

وەرگێڕانی: زریان فازیل عه‌لی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا