04/09/2019 641 جار خوێنراوەتەوە

درەختەکان پەیوەندی لەگەڵ یەک دەبەستن

په‌یام

درەختەکان وادەردەکەون لەیەکتر جیان و پەیوەندییان پێکەوە نییە، بەڵام لەبنەڕەتدا دۆخەکە جیاوازترە و لەبێ ئاگایى ئێمە و لە خاکی ژێر پێماندا شتێکی دیکە دەگوزەرێت، درەختەکان بە نهێنی لەگەڵ یەکتری دەدوێن و ئاڵوگۆڕدەکەن و تەنانەت بەگژیەکدا دەچن. 

بەپێى لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانایان، ئەو کردارانە لە رێگەی تۆڕێکی کەڕوەوە ئەنجامدەدرێن کە لە دەوروبەر و ناوەوەی رەگەکانییانەوە دروستدەبن، ئەم کەڕوانە مادەی خۆراکی دەبەخشنە درەختەکان و لەبەرامبەردا  شەکریان دەستدەکەوێت. 

زانایان ئاشکرایان کردوە ئەم پەیوەندیە زۆر قوڵترەوە لەوەی پێشتر زانراوە، ئەوان پێیانوایە؛ لەرێگەی تۆڕی کەڕوەکانەوە، درەختەکان دەتوانن سەرچاوەکان لەنێوان یەکتردا بگوازنەوە و ئەم سیستەمەش ناونراوە تۆڕی جاڵجاڵۆکەی درەختەکان (wood wild web).  


درەختەکان ئەم سیستەمە بەچەند شێوازێک و بۆ چەند ئامانجێکی جیاواز بەکاردەهێنن، بۆ نمونە ئەو درەختانەی کە تەمەنیان لە درەختەکانی دەوروبەری زیاترە کە بە (درەختی دایک) ناودەبرێن ئەم سیستەمە بۆ ناردنی شەکر بۆ درەختە تازە پێگەیشتوەکانی دەوروبەری بەکاردەهێنێت و بەمەش هەلێکی زیاتر دەرەخسێنێت بۆ مانەوە و لەناونەچونیان، یاخود ئەو دارانەی کە لەناودەچن لەرێگەی ئەم سیستەمەوە سەرچاوەکانیان دەنێرن بۆ دارەکانی دراوسێ.

هەندێک لە زانایان بڕوایان وایە؛ درەختەکان تۆڕی کەڕو بەکاردەهێنن بۆ نارندی پەیام و ئاگادارکردنەوەی یەکتر، بۆ نمونە کاتێک هێرشدەکرێتە سەریان ئاماژەى کیمیایی دەنێرن بۆ ئەوانى تر بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن.


هاوکات باس لەوە دەکرێت ئەو تۆڕە هاوشێوەى ئینتەرنێت لایەنی خراپی هەیە؛ بەشێوەیەک هەندێک جۆری روەک هەندێکجار ئەو سیستەمە هاک دەکەن و سەرچاوەکان بۆ خۆیان دەبەن بۆ ئەوەی گەشە بکەن و هەروەها هەندێک جۆری داری گوێز مادەی ژەهراوی  لەرێگەی ئەم سیستەمەوە دەگوزێتەوە بۆ درەختەکانی دەوروبەری بۆ ئەوەی لەناویان ببات و خۆی زیاتر گەشە بکات. 

ئەم تۆڕە نهێنییە وایکردوە کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندو دروستبکات، بۆیە زانایان دەڵێت؛ ئەگەر جارێکی تر لە نزیکی درەختێک یاخود دارستانێکەوە بیت، بیربکەرەوە لەژێر پێتدا کۆمەڵگەیەکی ئۆرگانیزمی بونی هەیە کە لەگەڵ یەکتریدا دەدوێن و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

  • 03/06/2025

    ئەگەر نوێژى هەینى و جەژن کەوتە یەک ڕۆژ چى بکەین؟

  • 26/05/2025

    سەیدسادق.. لەبەر پەڕەسێلكە خاوەن دووکانێک دەستبەردارى نۆژەنکردنەوەى دووکانەکەى دەبێت

  • 23/05/2025

    كاسبكارێك لەپێناو دروستى مامەڵەکەى ورد و درشتی فرۆشراوی دووكانەكەی تۆمارکردووە

  • 19/05/2025

    یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا

  • 19/04/2025

    بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین ماراسۆنێك لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتدا ڕێكخرا

  • 04/04/2025

    قورئانەكەی گڵەزەردە مێژووی نووسینەوەی بۆ چوار سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

  • 31/03/2025

    سێ ئیسپانی بە سواری ئەسپ ماوەى 5 مانگە بەمەستى ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون

سەرەتا