پێش 2 هەفتە 345 جار خوێنراوەتەوە

" حکومەت ساڵانە زیاترلە ۲۷ ملیار دینار پارەی هاوڵاتیان دەداتە کۆمپانیایەکی بەریتانی"


ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی پرسی‌ گرانكردنی‌ نرخی‌ عه‌ریزه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت به‌دواداچونیان كردووه‌و " حکومەت ساڵانە زیاترلە ۲۷ ملیار دینار پارەی هاوڵاتیان دەداتە کۆمپانیایەکی بەریتانی"

ئه‌نوه‌ر تاهیر روونیكردوه‌ته‌وه‌، "دوای بەدواداچوونمان بۆ چۆنێتی ئەو گرێبەستەی بۆ کاری عەریزەنوسەکان کراوە لەگەڵ بەڕێزان، مامۆستا سەباح شەهید فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاو دکتۆر فەلاح ڕاوێژکاری یاسایی ئەنجومەن لەسەر چۆنێتی کاری عەریزەنوسەکان کەماوەیەکە مانیان گرتبوو بەهۆی پێدانی کاری عەریزە نووسی بەکەرتی تایبەت، سەردانی دادنوسی "سلێمانی ــ بەکرەجۆ"مان کرد، بەمەبەستی بەدواداچونی ئەو بابەتە، چونکە دادنوسی بەکرەجۆ یەکەم شوێنە لەسنوری پارێزگای سلێمانی کار بەو ڕێنماییە بکات کەنرخی عەریزەیەک بە بڕی( ۱٥۰۰۰ )پازدە هەزاردینارە کەبەپێ ی گرێبەستی نێوان وەزارەتی داد و کۆمپانیای (infoRR LTD ) بریتانی سەرەتا لەسەر بڕی (۲٥۰۰۰) بیست وپێنج هەزار دینار ڕێککەوتبوون و دواتر کەناڕەزایی دەربڕا نرخەکە یەکسەر کەمکرایەوە."


ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پاش به‌دواداچونیان له‌سه‌ر پرسه‌كه‌ سه‌رنجی‌ خۆی‌ به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌خاته‌ روو،

۱ــ ئەو بەڕێزانەی ئێستا کاری عەریزەنوسی دەکەن لەبەکرەجۆ هیچیان عەریزەنووس نین و بەقسەی نوێنەری کۆمپانیاکە پارێزەرن، کەبەپێی یاسا نابێت پارێزەر کاری عەریزە نووسی بکات.

۲ــ بەپێی ئەوەی بەشێک لەعەریزەنووسەکان وازیان لەمانگرتن هێناوەو دەیانەوێت دەست بەئیش بکەنەوە، بەوەی جۆرێک ڕێکەوتن لەنێوان ئەوان و کۆمپانیای ناوبراو دروست بووە لەسەر چۆنێتی ئیشکردن.

۳ــ لەوگرێبەستەی کراوە هاوڵاتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت  چونکە بۆ هەر عەریزەیەک (وەکالەت، بەڵێننامە، کەفالەت،...) دەبێت بڕی ۱٥۰۰۰ دیناربدات، ئێمەش دوای بەدواداچونەکەمان، تەواوی سەرنجەکانی خۆمان دایە سەرۆکی ئەنجومەن و بەڵێنیدا ڕێکاری جدی و زیاتر بگرینەبەر لەبەرژەوەندی هاوڵاتی.

٤.بەپێی ئەوەی لەهەموو کوردستان نزیکەی ۲۷۰ کاتب عدل هەیە و بەنزیکەیی ڕۆژی (۷۰۰۰) مامەڵەی هاوڵاتیان دەکرێت لای کاتب عدل، کەحسابمان کرد عەمەلەیەکە ئاوای لێ دێت:

نرخی عەریزەیەک ۱٥۰۰۰ هەزار
۲۲ ڕۆژ ئیشکردن لەمانگێکدا
ڕۆژی ۷۰۰۰ عەریزە لەکوردستان
ژمارەی مانگەکانی ساڵ ۱۲ مانگ
بڕەکە بۆ هەرساڵێک دەکاتە =۱٥۰۰۰×۲۲×۷۰۰۰×۱۲=۲۷٫۷۲۰٫۰۰۰٫۰۰۰
واتە بیست و حەوت ملیار و حەوت سەدو بیست ملیۆن دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە سعودیە داوای پێدانی نەوتی خاوی لێ كردبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین لە هەوڵدایە نەوت لە عێراقەوە هاوردە بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌كان؛ تمه‌ن دابه‌زی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەم پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە

سەرەتا