پێش 3 هەفتە 2240 جار خوێنراوەتەوە

به‌رنامه‌یه‌كی‌ په‌یام له‌گه‌ڵ قورئانخوێنێكی لاوی‌ كورد، له فه‌یسبووك 20 ملیۆن بینه‌ری‌ هه‌بووه‌

به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌گه‌ڵ قورئانخوێنێكی لاوی‌ كورد، ته‌نیا له‌ یه‌كێك له‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، 20 ملیۆن بینه‌ری‌ هه‌بووه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
به‌رنامه‌ی‌ سه‌دای‌ زێڕین یه‌كێك بوو له‌ به‌رنامه‌كانی‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام كه‌ له‌ مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زاندا پێشكه‌ش كرا.
له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا میوانداریی قورئانخوێنی‌ كورد سه‌نگه‌ر عه‌بدولقادر شاوه‌یسی كرا، كه‌ تێیدا به‌ ده‌نگێكی زوڵاڵ‌ چه‌ندین ئایه‌ت له‌ قورئانی‌ پیرۆزی‌ خوێند.
دوای‌ په‌خشكردنی‌، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری‌ له‌ سۆشیالـمیدیا لێكه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن ده‌یان سه‌رچاوه‌ و په‌یجی‌ ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه‌ ڤیدیۆكه‌ شه‌یر كرا و، هه‌وادارێكی زۆر بۆ ده‌نگی‌ ئه‌و قورئانخوێنه‌ كورده‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست بوو.
یه‌كێك له‌و په‌یجه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌ش كه‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ په‌یام له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه‌ وه‌رگرت، په‌یجی‌ (ئه‌لقورئانو حه‌یاتی) بوو.
ئێستا ژماره‌ی‌ بینه‌رانی‌ ڤیدیۆی ئه‌و قورئانخوێنه‌ كورده‌ ته‌نیا له‌م په‌یجه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئاستێكی پێوانه‌یی بۆ ڤیدیۆیه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داده‌نرێت.
هه‌روه‌ك سه‌دان په‌یج‌و ئه‌كاونتی‌ دیكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، به‌ جۆرێك ته‌نیا له‌ یه‌ك په‌یجه‌وه‌، ڤیدیۆكه‌ زیاد له‌ 300 هه‌زار جار شه‌یر كراوه‌.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یامێك بۆ سه‌ره‌تای خوێندن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ جامایكا هه‌وره‌ برووسكه‌ له‌ دوو یاریزان ده‌دات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فیچه‌ر - كه‌ل و په‌لی فۆلكلۆری كوردی

  • پێش 2 هەفتە

    رێنمایی چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین

  • پێش 2 هەفتە

    سێیه‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ده‌زگای نوری حیكمه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیری

  • پێش 3 هەفتە

    به‌رنامه‌یه‌كی‌ په‌یام له‌گه‌ڵ قورئانخوێنێكی لاوی‌ كورد، له فه‌یسبووك 20 ملیۆن بینه‌ری‌ هه‌بووه‌

  • پێش 4 هەفتە

    ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیود و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی بانگه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن

  • پێش 4 هەفتە

    كچێك لە قەڵای هەولێر هه‌وڵی خۆكوشتنی دا؛ لەلایەن چەند گەنجێكەوە رێگری لێكرا

سەرەتا