14/05/2022
226 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپاى ئۆکرانیا: كۆتایی ئه‌مساڵ شكستی ڕووسیا ڕاده‌گه‌یه‌نین
پەیام
سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپای ئۆكرانیا ده‌ڵێت: جه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕووسیا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتایی ساڵدا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنین.
له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆڕی سكای سپۆرت كیریلۆ بۆدانۆڤ سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك له ڕووسیا دژی پۆتین له ئارادایه و هه‌وڵێك هه‌یه بۆ لادانی، چونكه ئه‌و كه‌سێكه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌روونی بووه.
بۆدانۆڤ وتی: له كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س به‌د گومان بوون له جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا، ئێستا با ئه‌وه بزانن كه ئێمه متمانه‌مان به كۆتایی هێنانی هه‌یه.
وتیشی: تا نیوه‌ی مانگی هه‌شت جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان پێچه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه و تا كۆتایی ساڵیش زۆرینه‌ی چالاكییه جه‌نگییه‌كان كۆتایی پێده‌هێنین.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئۆكرانیا له ئه‌نجامدا ده‌توانن هێزی ئۆكرانیا نوێ بكه‌نه‌وه و ئه‌و زه‌وزیانه‌ی دۆنباس و نیوه دورگه‌ی كریما كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه كه ڕووسیا داگیری كردوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە