14/05/2022
258 جار خوێنراوەتەوە
ته‌رمی خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌خاكسپێردرا
پەیام
لەدواى ئەنجامدانى نوێژى مردوو لەسەرى، ته‌رمی خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له ئەبوزه‌بی به‌خاك سپێردرا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئیمارات بڵاویکردەوە، نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی ئال نه‌هیان به به‌شداریی محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و خانه‌واده‌ی شانشین له مزگه‌وتی شێخ سوڵتان بن زاید ئه‌ل ئه‌وه‌ل له ئه‌بو زه‌بی پایته‌خت ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها له دوای نوێژوی مردوو، ته‌رمی خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان له گۆڕستانی ئه‌لبه‌تین له ئه‌بو زه‌بی به‌خاك سپێردرا و بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ پرسه له وڵات‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا.
دوێنێ هه‌ینی وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند، خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، سه‌رۆكی وڵاتان و كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان سه‌ره‌خۆشی خۆیان له خانه‌واده‌ی شانشین و گه‌لی ئیمارات كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە