14/05/2022
274 جار خوێنراوەتەوە
لێكۆڵینه‌وه‌یەکی سوپای ئیسڕائیل ده‌ریخستووه كه هێزه‌كانیان له پشت كوژرانی شیرین ئه‌بوعاقله‌وه‌ن
پەیام
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئیسڕائیل ئه‌گه‌ری ئه‌وه دانراوه هێزه‌كانیان له پشت كوژرانی شیرین ئه‌بو عاقله بن.
كه‌ناڵی 12ی هه‌واڵی عیبری له دوو سه‌رچاوه‌وه كه ناویان ئاشكرانه‌كردووه، به ئاماده بوونی سه‌ركرده‌كانی سوپا و ئه‌فیف كوخافی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا، دوای تاوتوێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه گریمانه زۆر بریتیه له‌وه‌ی هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان كردبێت و به‌رپرس بن له كوژرانی شیرین ئه‌بوعاقله.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه دوای ئه‌وه بوو دوێنێ سوپای ئیسڕائیل هێزێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی جه‌نین كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی جه‌زیره‌ی لێ كوژراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه داواكاری گشتی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند له كاتی كوژرانی ئه‌بوعاقله ته‌نها سوپای ئیسڕائیل ته‌قه‌ی كردووه و سه‌رچاوه‌ی ئاڕاسته‌كردنی گولـله‌كان بوون و تاكه به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆن له كوژرانی ناوبراو.
باس له‌وه‌ش ده‌كات پاش پێكانی ڕۆژنامه‌وانه‌كه به گوله، ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بووه و ڕێگر بووه له فریاگوزاری كردنی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و هاوڕێكانییه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە